نابێت راستەوخۆ دوای لەدایكبوون منداڵی ساوا بشۆرێت

جیهان

23/01/2019‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی لەنەخۆشخانەی هیلكریستی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا هۆشداریدا لەشۆردنی منداڵ راستەوخۆ دوای لەدایكبوون.

بەپێی توێژینەوەكە، نابێت منداڵ راستەوخۆ دوای لەدایكبوونی بشۆرێت، چونكە مەترسی لەسەر جەستەی دروست دەكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، دەبێت ماوەیەك چاوەڕێی گەورەبوونی منداڵ بكرێت‌و دۆخی باشی بۆ برەخسێنرێت، ئینجا دەست بەشۆردنی كرێت.

توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، بەلای كەمەوە منداڵ نابێت بۆ ماوەی 12 سەعات لەدوای لەدایكبوونی بەهیچ شێوەیەك بشۆرێت، بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات.

لەتوێژینەوەكەدا بەشداری بە 996 ژن كراوە، كە لەتەمەنە جیاوازەكان بوون، كە منداڵی 448 لەو ژنانە راستەوخۆ لەنەخۆشخانە دوای لەدایكبوون شۆراون‌و 548 تریش دوای 12 سەعات زیاتر شۆراون.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو منداڵانەی شۆراون، بەرێژەی 59.8% بۆ 68.2% تووشی هەستیاری بوون‌و چەند نەخۆشییەك لێیان دیاریداوە، بەڵام ئەوانەی شۆردنەكەیان درەنگتر بووە، تووشی ئەو حاڵەتە نەبوون.

هـ ـ ح