سوودە گرنگ‌و تەندروستییەكانی باوەشكردن

تەندروستی

23/01/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان، چ بەدەستەیی، چ بەدەروونی گرنگی خۆی هەیەو لەگەڵ ئەوە پەیوەندی سوودی گرنگ‌و تەندروستی هەیە.

رۆژی 21 مانگ، رۆژی لەباوەشكردن بوو، بۆیە بەشێك لەسەرچاوەكان، چەند زانیارییەكیان لەبارەی سوودە تەندروستییەكانی باوەشكردنیان بڵاوكردەوە.

بەپێی توێژینەوەكان باوەشكردنی دوو مرۆڤ دەبێتە هۆی ئاسوودەیی‌و سەركەوتوویی مرۆڤ، هەروەها باوەش دڵەراوكێ‌‌و هەستی تەنیایی كەمدەكاتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، باوەشكردن رۆڵێكی زۆری هەیە، لەكەمكردنەوەی پەستانی خوێن لەناو جەستە كەمدەكاتەوەو هەستكردنی دڵنیایی لەلای مرۆڤ زیاتر دەكات.

هەروەها باوەشكردن چەند سوودێكی تریشی هەیە، بەتایبەتی هەستی ترس لەلای مرۆڤەكان زۆر كەمدەكاتەوەو رێگەنادات بەردەوام مرۆڤ لەترس بژی.

هـ ـ ح