شارپرێس- وه‌رگێرانی : لوقمان حاجی قادر
ڕاپۆرتێكی ئیسڕائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ململانێیه‌كی چه‌كداری له نێوان پاشكۆكانی سوپای ڕوسیا و میلیشییاكانی سه‌ر به ئێران له سوریا له ئارادایه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خاكی سوریا.
پێگه‌ی "نتسیف نێت" هه‌واڵگری ئیسڕائیلی باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه " ململانێیه‌كی چه‌كداری له نێوان میلیشییاكانی سه‌ر به ئێران و به‌شێك له فیرقه‌ی 4 ڕژیمی سوریا به سه‌ركردایه‌تی ماهیر ئه‌سه‌د دژ به فیرقه‌ی 5 ی سه‌ر به سوپای سوریای پاشكۆی ڕوسیا له ئارادایه".
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "68 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون". ململانێكه كاتێك سه‌ریهه‌ڵداوه كه میلیشییاكانی سه‌ر به ئێران و فیرقه‌ی 4 ی سوریا ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌ووه ڕێنماییه‌كانی ڕوسیا جێبه‌جێ بكه‌ن به چۆڵكردنی شاری حه‌ما و ڕاده‌ستكردنی ناوچه‌كانی به هێزه‌كه‌ی سه‌ر به ڕوسیا.
پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه" ئه‌و ململانێییه په‌ڕیوه‌ته‌وه ناوچه‌ی دیكه‌ش و له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی داویدا گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا كاروانێكی زه‌به‌لاحی پاڵپشتی سه‌ربازی سه‌ر به میلیشیا ئێرانییه‌كان و فیرقه‌ی 4 ی زرێپۆشی سوپای سوریا به‌ره‌و حه‌ما جوڵه‌یان پێكراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به ڕوسیا واته فیرقه‌ی 5".
ووتیشی " ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا شوێنی ئه‌و كاروانه‌ی دیاریكردووه، ئینجا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕوسیا له بنكه‌ی حمێمیم – ی ئاسمانییه‌وه فڕیوون به‌ره و كاروانه‌كه و وه‌ك هۆشداریدانێك بۆمبابارانی ده‌روبه‌ری كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێكی ڕوونی ڕوسیا كه هه‌ر كات هێزه‌كه بێته ڕێگه‌یان بۆمبابارانی ده‌كه‌ن".
پێگه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ڕوسیا هۆشدارییه‌كی وا توند دژ به هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران ئاراسته بكات".
پێگه‌كه دوێنی ئێواره ڕاپۆرتێكی له‌و باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه سه‌بارت شه‌ڕێكی توندی نێوان هه‌ردوولا كه چه‌كی قورسی تێدا به‌كارهاتووه، له زاری سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا - شه‌وه ووتراوه كه 68 كوژراون، ململانێكه‌ش نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ شاری حه‌ما، به‌ڵكو بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگی ناو خاكی سوریا.
ململانێكه بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری "نبل" و "زه‌هرا‌و" له باكوری سوریا، هێزه‌كانی ڕوسیا ڕێنماییان داوه‌ته میلیشییاكانی سه‌ر به ئێران كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن و ئه‌وانیش ڕه‌تیان كردۆته‌وه. ڕوسیا ده‌یه‌وێت پۆلیسی سه‌ربازی و فیرقه‌ی 5 ی سوپای سوریا بۆ زاڵبوون بنێرێته ئه‌و دوو شاره.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی گووتووه كه "ململانێیه‌كی دیكه له شاری سوه‌یدا- ی باشووری سوریا به‌ڕێوه ده‌چێت، هێزه‌كانی ڕوسیا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا- یان له‌و شاره ئاگادار كردۆته‌وه كه هه‌ندێك ناوچه چۆڵ بكه‌ن و لێی بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی "دروز" ه‌كان ساكاڵایان دژ به چه‌ند لایه‌نێك داوه به ڕوسه‌كان به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه هاریكاری داعش ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه، چه‌ك و زانیاریان پێ ده‌فرۆشن و ئه‌وانیش بێڕێزی به دانیشتوانه دروزه‌كانی ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان 750 هه‌زار كه‌س و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به‌زۆر بكرێنه سه‌ربازی سوپای سوریا".
پێگه‌كه له‌وه‌ش زیاتری گووت: "له دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، هێزه‌كانی ڕوسیا فرمانیان به سوپای سوریا كردووه هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی سه‌ر رێگه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق لابه‌رن، چونكه دانیشتوانی ناوچه‌كه بێزار ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باجیان لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت ژیانی ئاسایی بۆ دیمه‌شقی پایته‌خت بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام میلیشییا ئێرانییه‌كان و ماهیر ئه‌سه‌ده‌ی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 4 سوپای سوریا ئه‌و فرمانه‌ی ڕوسیایان ڕه‌تكردۆته‌وه و بڕیاری زیادكردنی به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانیانداوه و 43 به‌ربه‌ستی دیكه‌یان زیاد كردووه".
پێگه ئه‌له‌كترۆنییه ئیسڕائیلییه‌كه پێشی وایه كه "ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات چاوپۆشینی مۆسكۆیه له‌و هێرشانه‌ی ئیسڕائیل دژ به ئامانجه ئێرانییه‌كان له سوریا ئه‌نجامیان ده‌دات".