هۆشداری لەتێكەڵكردن‌و خواردنەوەی شیرو چا پێكەوە دەدرێت

جیهان

24/01/2019‌ 1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە هەندێك كەس خواستێكی زۆریان هەیە بۆ تێكەڵكردن‌و خواردنەوەی شیرو چا پێكەوە، بەڵام سەرچاوە پزیشكییەكان هۆشداری لەو بارەوە دەدەن.

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی تێكەڵكردن‌و خواردنەوەی شیرو چا پێكەوە مەترسی تەندروستی دروست دەكات، بۆیە نابێت پێكەوە بخورێنەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی شیرو چا پێكەوە كار لەسەر كاركردنی دڵ دەكات، چوونكە هەر یەكێكیان بەجیا سوودیان هەیە، نەك پێكەوە.

هەروەها كۆمەڵێك پرۆتین لەناو شیر هەیە، كە كاریگەری راستەوخۆی لەگەڵ چا هەیەو ئەوانەش هۆكارێك دەبێت بۆ دروستبوونی پەستانی خوێن لەناو دەمارەكانی لەش.

هـ ـ ح