سەردانەكەی قاسم سلیمانی بۆ باشووری سوریا گڕی بەردایە نێوان ئیسرائیل‌و ئێران

جیهان

24/01/2019‌ 7255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
ئەو رۆژەی هێرشی خۆكوژی كرایە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لەمەنبەج لە رووداوێكی ناوازەدا، سەركردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران قاسم سلێمانی لە 18ی ئەم مانگەدا سەردانی شارۆچكەیەكی باشووری سوریای كردبوو لەنزیك بەرزاییەكانی جۆلان، ئەمەش پێشێلكاری بوو لەو رێككەوتنەی نێوان ئەمەریكا- روسیا- ئیسرائیل و هەریەك لەدیمەشق و تاران رەزامەندییان لەسەردابوو، بەوەی هێزە ئێرانییەكان و گروپەكانی 40 كلم دووربكەونەوە لە هێڵی وەستانی شەڕ لەنێوان سوریاو ئیسرائیل لەجۆلان.

بەگوێرەی زانیارییەكان قاسم سلێمانی سەردانی شارۆچكەی – الغاریە الشرقیە- ی كردووە لە پارێزگای درعا، كە شارۆچكەیەكی سونییە نزیكە لەهەریەك لەدرعا- دیمەشق و ڕێرەوی –نسیب-ی سنورییە لەگەل ئوردن، كە دەكەوێتە كەمتر لە 40 كلم لە هێلی وەستانی شەر لەجۆلان.

سەردانی كردنەكەی سلێمانی لە ژێر رێكاری توندوتۆڵ و نێهنیدا بووە و پێش دوو رۆژ لە كەوتنە خوارەوەی رۆكێتێكی –زەمین بە زەمین؛، كە ئیسرائیل پێی وابوو لەلایەن ئێران، یاخود هێزەكانی سەر بە ئەو ئاراستەی شوێنێكی گەشتیاری زستانە لەو بەشەی ئیسرائیل داگیری كردووە لەجۆلان كرابوو، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو زنجیرە هێرشانەی ئیسرائیل كردبوویە سەر چەند شوێنێك لەباشوری سوریا، كە بە گوێرەی راپۆرتەكان، ئەو شوێنانە لەم ماوەیەی دواییدا ئێران رۆكێتی لێ دامەزراندبوو، دیارە سەردانیكردنەكەی سلێمانی-یش بۆ الغاریە الشرقیە ماوەی دوو سەعاتی خایاندووە لە 8 بۆ 10 شەو.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی دزە پێكراو لە فەیلەقی یەكەمی سوپای سوریا دەربارەی چۆنییەتی مامەلەكردن لەگەڵ –هێزە هاوپەیمانەكان و هاوڕێكان لە ناوچەی باشوور-، دەردەكەوێت هێزە ئێرانییەكان و گروپەكانیان تا ئێستاش لە ناوچەی نێو پشدوێنی 40 كلم بونیان هەیە و هەوڵی ئێرانییەكان بەردەوامە بۆ دروست كردنی هەبوونی لایەنی سەربازی لە باشووری سوریا بۆ بەكارهێنانی وەك كارتێكی نوێ، ئەویش كردنەوەی بەرەی جۆلانە دژی ئیسرائیل لەحاڵەتی هێرشكردن بۆ سەر تاران، یان هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حزب الله.

لەهەمان كاتدا سەرچاوە هەواڵییەكان ئەوەیان دووپاتكردەوە، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران شەوی دووشەمە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوەو لە میانەیەدا سلێمانی راپۆرتێكی دەربارەی هێرشەكانی ئیسرائیل پێشكەش كردووە و سەبارەت بە سەدانیكردنی بۆ سوریا وتوویەتی تازە لەوێ هاتومەوە.

لەكۆبونەوەكەدا سلێمانی ئەوەی دووپاتكردووەتەوە، روسەكان ئیرانییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە لەو شوینانەی، كە ئیسرائیل بە ئامانجیان دەگرێ پێش هێرشە بە نیو سەعات، كە شوێنەكان بە خیرایی چۆڵ كراون، بۆیە هێزە ئێرانییەكان زیانیان بەرنەكەوتووە لەو هێرشانەدا، تەنیا هەندێ بریندار بوون نەبێ، ئەویش لەكاتی چۆڵكردنی شوینەكاندا بووە. 

سەرەرای ئەوەش سلێمانی ئەوەی روونكردووەتەوە تەنیا رێگا بۆ وەستاندنی هێرشەكانی ئیسرائیل وەڵامدانەوەی رۆكێتێكە بە سێ رۆكێتی بەرانبەر و هەوڵدان بۆ خستنە خوارەوەی فرۆكە ئیسرائیلییەكان ئەگەر لەسەر ئاسمانی لوبنانیش بَیت، بە پێویستشی زانیوە فشار لەسەر سوریا دروست بكرێت بۆ ئەوەی وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ بریاری هێرشی راستەوخۆی داوە دژی سوریا، چونكە سوریا مافی وەڵامدانەوەی هەیە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان.

بۆچونی سلێمانی وابووە، وەڵامدانەوەی هێرشەكان دەبێتە مایەی شكستهێنانی ناتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەبریلدا، ئەگەر وا نەكرێت سەرۆك وەزیران بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە بباتەوە. 

لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا بریادراوە حكومەتی سوریا فەرمان بە حكومەتی سوریا بكرێت وەڵامی هێرشی نوێ بداتەوە و روسەكان لەوە ئاگاداربكرێتەوە، بەوەی ئێران هیچ هیڵێكی سوری نییە و ئەگەر بە ئاراستەی ئێرانییەكان هێرش بكرێت ئەوا چۆن بۆی گونجا وەلام دەداتەوە.

كاتی سەردانیكردنەكەی سلێمانی بۆ بەرەی باشووری سوریا هاوكاتە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە باكووری سوریا و دووبارە بڵاوەپێكردنیانە لە عێراق، سەرەرای ئەو پەرەسەندنانەی بەرەی عێراقی بەخۆیەوە دەبینێت لەئالۆزی نێوان گروپە شیعەكانی نزیك لە ئێران و حەشدی شەعبی و سوپای ئەمەریكا. 

هەروەها هاوكاتە لەگەڵ دووبارە هەڕەشەكردنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر شوێنی میلشیاكان لەسەر خاكی عێراق، بە گوێرەی راپۆرتەكان وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ ئەم هەرەشانەی گەیاندووەتە بەرپرسە عێراقییەكان لە میانی سەردنەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە لە كۆتایی مانگی رابردوە.

سەرچاوە: الجریدە