ڤیتامینی Bسەرنجی نەخۆشانی دەروونی زیاتر دەكات

تەندروستی

24/01/2019‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران بەو ئەنجامە گەیشتن، تەواوكارییەكانی ڤیتامینی B  لەجەستە دەتوانێت لەپاراستنی كەسانی تووشبوو بەیەكەمین قۆناغی دەروونیی هیمۆسیستین (Hemocystein)، كە ناسراو بەشیزوفێرنیایە، سوودبەخش بێت.

لێكۆڵینەوەی لێكۆڵەرانی سەنتەری لێكۆڵینەوەیی ئوریگنی ئوسترالیا ئەوە دەردەخەن، كەسانی تووشبوو بەسایكۆسێس(Psychosis) ، كە بۆ ماوەی 12 هەفتە ڤیتامینەكانی  B6و B12و ئەسیدفولیك (ڤیتامینیB9) یان وەرگرتبوو، بینەری باشتربوونی ناسینەوەیان لەیادگە، سەرنجدان، زمان و تواناكانی فێربوونیان بوون.

كێلی ئالووت، لێكۆڵەری ئەو خوێندنەوەیە لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەنجامەكانی ئێمە دەرخەری ئەوەیە، ڤیتامینی B دەتوانێت كاریگەری پارێزگاری لە مێشك هەبێت و  تواناكانی دۆخی لاوازی یادگەیی پارێزگاری لێ بكات.

لێكۆڵینەوەكانی پێشوو دەریخستبوو، كە زیادبوونی بەكارهێنانی ڤتامینی B6و  B12و ئەسید فولیك B9 لە نەخۆشانیی شیزوفێرنیا دەتوانێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕادەی ئەسید ئۆمینە(Amino acid) بەناوی هیمۆسیستین(Hemocystein)  لە نەخۆشان دەبێت و نیشانەكانی ئەوان باشتر دەكاتەوە.

بەوتەی ئاڵووت، زیادبوونی ڕێژەی(Hemocystein) لەكەسانی تووشبوو بە شیزۆفێرنیا پەیوەندی بە نیشانەی تووندترەوە هەیە.

لەخوێندنەوەیەكی نوێش، بە 100 كەسی گەنج بەشێوەیەكی لەناكاو ڕۆژی جارێك تەواوكاری ڤیتامینی Bیان هاوشێوە دەرمانی تر بۆ ماوەی 12 مانگ درا. بەدرێژایی ئەم ماوەیە، ڕێژەی (Hemocystein)ی نەخۆشەكان نیشانەی نەخۆشی و كاركردنی ناسینەوەیان لێكدانەوە بۆكرا.

لێكۆڵەران بینییان ئەو بەشداربووانەی كە تەواوكارییەكانی ڤیتامینیBیان وەرگرتبوو، نسبەت بەكەسانیتر كە كۆنتڕۆڵكراوانەو لەژێر چاودێریدا ئەم ڤیتامینەیان وەرگرتبوو، لەئەنجامدا تواناكانی تەركیز و سەرنجدانیان بەدرێژایی ئەم 12هەفتە  باشتر بوو.

بەپەلە