دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

sharpress.net

490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/01/2019‌

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو دابەزینەی چەند رۆژێكە تۆماریدەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 36 سەنت بەرێژەی 0.59% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 39 سەنت بەرێژەی 0.74% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزیادبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت هەیە، بەتایبەتی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved