عەلی حەمەساڵح: هیچ بیانوویەك بۆ پاشەكەوتی موچە نەماوە

sharpress.net

853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/01/2019‌

شارپرێس:
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێت: هیچ بیانوویەك بۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران نەماوەو پرۆژەكان دەستپێدەكاتەوە و یاسای چاكسازی تێدەپەڕێت‌و عەلاوەی ڕاگیراوی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: بەو پارەی لە لەغدا دێت، لەگەڵ داهاتی ٤٢٠ هەزار یەرمیل (ئەگەر ٤٠ دۆلار ئەژمار بكەین) لەگەڵ ١٥٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، كۆی داهاتی مانگانەی هەرێم دەگاتە نزیكەی یەك ترلیۆن و ٢٧٠ ملیار دینار.

قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەمیانی پۆستێك بووە، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بۆ ساڵی 2019 پەسەندكردو پشكی هەرێمیش تێدا جێگیركرا.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها دەڵێت: ئەم بڕە نزیكەی ٤٠٠ ملیار دیناری لە پێداویستی موچە زیاترەو لە گفتگۆی پێكهێنانی حكومەت، جەخت لەسەر چاكسازی ڕیشەیی لەخەرجیەكاندا كراوەتەوە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە ڕێككەوتوون لە هەموو بارێكدا (گۆڕان بەشدار یان ئۆپۆزسیۆن) لە مانگی یەكەمدا یاسای چاكسازی بەدەوڵەمەندكراوی تێدەپەڕێت، بەمەش داهاتێكی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، كە دەتواندرێت كوردستانی پێ ئاوەدان بكرێتەوە. 

عەلی حەمەساڵح هەروەها دەڵێت: بۆ دۆسییەی نەوتیش، گفتوگۆو ڕێككەوتن بەو ئاراستەیە ساڵی یەكەم هەموو دامەزراوەكانی نەوت (سندوقی داهات، كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت، كۆمپانیای تایبەت بە دۆزینەوەو بەرهەمهێنان و كۆمپانیای تایبەت بە پاڵاوتن و پاشكۆكانی دروستبكرێت).. ئەم دامەزراوانە لە ژێر چاودێری پەرلەمان و دیوانی چاودێری درایی دەبن، كە  ئەمە دیدو روئیای ئێمەیە بۆ گرفت و چارەسەری موچە. 

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved