"به‌غدا یه‌كێك له‌سێ موچه‌ قه‌رزه‌كه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه‌‌و موچه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه‌"

sharpress.net

7835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/01/2019‌

شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و سێ موچه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق وه‌ك قه‌رز مابوو، بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه‌.

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، به‌غدا 317 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و سێ موچه‌یه‌ ناردووه‌، كه‌ له‌سه‌ر به‌غدا وه‌ك قه‌رزی ساڵی ڕابردووی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ژماركرابوو.

غالب محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، به‌م نزیكانه‌ به‌غدا یه‌كێكی دیكه‌ له‌و سێ موچه‌یه‌ ده‌نێرێت‌و ته‌نیا موچه‌ی یه‌ك مانگی وه‌ك قه‌رز له‌لا ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌رسوڕمانی خۆیشی نیشاندا له‌وه‌ی، كه‌ تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و موچه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی دابه‌شی نه‌كردووه‌، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌وان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن‌و بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شی نه‌كات، یاخود دابه‌شكردنه‌كه‌ی دوابخات.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved