شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، پشكنینێكی خوێن پێش ده ساڵ له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، مرۆڤه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت بڵاویكردوه‌ته‌وه، دكتۆر براین گۆردن مامۆستای زانكۆی واشنتۆن له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، له‌میانی به‌دواداچوون بۆ جۆرێكی پڕۆتین له پشكنینی خوێندا، ده‌توانرێت ئه‌نجامی پێشوه‌خته له توشبوونی كه‌سێك له‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر به‌ده‌ستبهێندرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پرۆتین له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا شوێنی دودڵیی پزیشكه‌كانه‌و ده‌ڵێن ده‌كرێ ئه‌وه به‌هه‌ند بۆ تووشبونی كه‌سێك به زه‌هایمه‌ر وه‌ربگیرێت.
هه‌رچه‌نده نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر تا ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دكتۆر گۆردن ده‌ڵێ، ده‌كرێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پشكنینه‌وه بگه‌نه كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته بۆ تووشبوونی كه‌سێك به‌و نه‌خۆشیه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هۆكاری بۆماوه‌یی نادیده نه‌گیراوه، به‌ڵكو ڕێژه‌ی 50%ی پشكی توشبوونی كه‌سێكی به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر به‌ركه‌وتووه.
ڕ . ج