زۆر نووستن بۆ خانمانی سکپڕ مەترسیدارە

جیهان

25/01/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانکۆی میشیگانی ئەمریکا کاریگەری خەوتنی زۆریان لە خانمانی سکپڕ به‌ مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه‌.

لێکۆڵەرانی زانکۆی میشیگان، کاریگەری نووستنی زیاتر لە 9 کاتژمێریان لەماوەی ڕۆژانی دووگیانیدا به‌ مه‌ترسیدار بۆ خانمان وه‌سفكردووه‌.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لەسه‌ر 600 خانمی دووگیاندا ئەنجامدرا، کە 153 خانمیان لە دواین مانگەکانی دووگیانیاندا کۆرپەکانیان لەدەستدابوو، ئەوانیتریش لە مانگیی سێیەمی دووگیانیاندا بوون.

لێکۆڵەران بەو ئەنجامە گەیشتن کە بێداربوونی بەردەوام وسنوورداری خانمان لە شەودا سیستەمێکی تەندروست بۆ کۆرپەلەش هه‌ژمارده‌كرێت، هەروەها نووستنی بەردەوامیش بۆ ماوەی 9 کاتژمێر لەڕۆژدا لە لەنێوچوونی کۆرپەلە و یان زوو منداڵبوون پێش لە کاتی سروشتیی خۆیی بەدوادا دێت.

هەرچەندە یەکێک لەم زانایانەش لەوبڕوایەدایە کە دەبێت هۆکارەکانی ئەم بابەتە بەباشیی تێبگەین، چوکە بێداری و بەخەبەربونی شەوانەش پەستانی بەرزی خوێنیشی بەدوادا دێت و سیستەمیی دەماریی لەم خانمە سکپڕانەدا چالاک دەکات.

ڕ . ج