شارپرێس:
لێکۆڵەرانی ئیتاڵی بە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر لە قەوزەی سیپرولینا گەیشتن، کە تیایدا پێكهاتهی موڵیکول (molecule) یان دزییهوه، كه پەستانی خوێن دادهبهزێنێت.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن لێکۆڵەرانی دامەزراوەی نیرۆلۆجیکی (neurologyc) مدیتەرانەی ئیتاڵیادا ئەنجامدرا، بەپێی وتەی لێکۆڵەرهوهكان، قەوزەی ئیسپڕۆلینا باشترین سەرچاوەی خۆراکییه، كه پڕۆتینێکی تایبەتی تێدایە کە دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی دەمارە خوێنبەرەکان لەمرۆڤ و ئاژەڵاندا.
لهلێكۆڵینهوهكهدا ئهوه ئاشكرابووه، ئیسپرۆلینا هێورکەرەوەی دەمارە خوێنبەرەکانه، کە دەتوانێت بە زیادبوونی ڕێژەی خوێنی پەمپدراو لە جووڵەیەکدا، کەمبوونی پەستانی خوێنی بەدوادا بێت، کە ئەو کاریگەرییەش بەهۆی ئۆکسیدی نایتریک (nitric acid) کە ماددەیەکی کیمیاویی بۆ پاراستنی پەستانی خوێنە، تەندروستی جەستەی بەدوادا دێت.
بەگووتەی لێکۆڵەران، ئیسپرۆلینا جگە لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، له هەندێک دهرمانی وهك چارهسهری زیادبوونی کێش، شەکرە و هەندێک لەرزو تادا سوودبەخشە.
جگه لهوانه ئیسپرۆلینا پڕ لە پڕۆتین، ئاسن، پوتاسیۆم، مەنیزیۆم و هەندێک پێكهاتهی کیمیاوی دیكهیه.
ڕ . ج