پشكی هه‌رێم زیاتر له‌ 10 ترلیۆن دیناره‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ر پلان هه‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نامێنێت

sharpress.net

1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/01/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق 10 ترلیۆن 599 ملیار دیناره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌ راده‌ستی به‌غدا بكرێت. 

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "د.فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووتری وه‌زیری دارایی عێراق خه‌ڵک بێئومێد ده‌کات، كاتێك ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، به‌غدا بودجه‌ نانێرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌و قسه‌یه‌ی د. فازیل نه‌بی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نیه‌، به‌ڵكو کۆی پشکی هه‌رێمی کوردستان 10 ترلیۆن 599 ملیار دیناره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت". 

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستنه‌کرێت، به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و بڕه‌ له‌ پشکی کورد ده‌بڕدرێت، که‌ 6 ترلیۆن 48 ملیار دیناره‌، به‌مه‌ش 4 ترلیۆن و 551 ملیار دینار به‌بێ ڕاده‌ستکردنی هیچ بڕه‌ نه‌وتێک دێت بۆ هه‌رێمی کوردستان".

رونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و ناوخۆدا به‌شی موچه‌ به‌بێ پاشه‌که‌وت ده‌کات". 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیله‌که‌ هه‌رێمی کوردستان خۆی بیفرۆشێت، نزیکه‌ی 4 ترلیۆن داهاتییه‌تی، ئه‌گه‌ر بدرێته‌ به‌غدا 6 ترلیۆن و 48 ملیار دینار ده‌ستده‌که‌وێت". 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رونیشیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستبکات کۆی موچه‌و پاره‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ دابینده‌بێت، 180 هه‌زار به‌رمیلیش ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ مافی کۆمپانیای نه‌وت و خه‌رجی و پێداویستی حکومه‌ت، جگه‌له‌ داهاتی ناوخۆ که‌ 150 ملیار دیناره‌. 

ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانرێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved