شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
گره‌وه‌كه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا له پێكهێنانى ناوچه‌یه‌كى ئارام له باكورى سوریا، لوتى به لوتى گاشه‌به‌رده‌كه‌ى ڕوسیا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌و زۆنه ئارامه چاوه‌ڕوانكراوه یه‌كێك بوو له‌و پرسانه‌ى كه ئه‌ردۆغانی گه‌یانده مۆسكۆ بۆ چاوپێكه‌وتنى ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكى ڕوسیا.
به‌پێی وته‌ی هه‌ندێك له شاره‌زایان، له زمانى دیپلۆماسىدا كه لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان و پۆتینی ره‌نگڕێژ كردووه له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، مۆسكۆ قبوڵى نییه توركیا زۆنێكى ئارام له باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا پێكبێنیت و سه‌رپه‌رشتیشى بكات.
لێدوانه‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆكى ناوبراو دواى ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له مۆسكۆ چاویان به‌یه‌ك كه‌وت، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه كاروباره‌كان به دڵى ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا نابن.
پۆتن له كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، وڵاته‌ى ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات كورده‌كان و ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن بۆ گه‌یشتن به داڕشته‌یه‌كى له‌سه‌رسازاوى نێوان هه‌ردوولا.
پۆتن رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنیانه‌یه، به‌ڵام نیگه‌رانى خۆشى نه‌شارده‌وه له نه‌بوونى هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌كى ئه‌و كشانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع.
ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆششى ئه‌وه‌ى كرد پۆتن ڕ‌ازى بكات به قۆزتنه‌وه‌ى بڕیاره بێسه‌ره‌وبه‌ره‌كه‌ى ئه‌مریكا به كشانه‌وه له سوریا، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى فشارخستنه‌سه‌ر واشنتۆن بۆ زووكشانه‌وه له سوریا، وه قۆزتنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌كه‌ى تڕه‌مپ بۆ پێكهێنانى ناوچه‌یه‌كى ئارام له باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا كه ئێستا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌سه‌ریدازاڵن.
ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى بكه‌وێته ده‌ست خۆى، تڕه‌مپیش وه‌ك چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ند له نێوان كورده‌كان و توركیا ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى پێشنیار كردبوو. توركیا پێشوازى له‌و بڕیاره‌ى تڕه‌مپ كرد، چونكه ئه‌نقه‌ره یه‌كیه‌نه‌كانى پاراستنى گه‌ل له باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به مه‌ترسى ده‌زانى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆى.
توركیا پێىوایه له ڕێگه‌ى پێكهێنانى ناوچه‌یه‌كى ئارامى له‌و جۆره‌وه ده‌توانى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له خۆى دووربخاته‌وه، له‌ولاشه‌وه هه‌ر یه‌ك له كورده‌كان و دیمه‌شق و مۆسكۆ به توندى دژایه‌تى ئه‌و ناوچه ئارامه پێشنیاركراوه ده‌كه‌ن.
سێرگی لاڤروڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا هه‌فته‌ى پێشوو ڕایگه‌یاندبوو، پێویسته باكورى سوریا بكه‌وێته‌وه بن ده‌ستى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، به دوور له زمانى دیپلۆماسى لێدوانه‌كانى مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، چاودێران پێیان وایه ئه‌ردۆغان شكستى هێناوه له ڕازیكردنى پۆتن به پێكهێنانى ئه‌و ناوچه ئارامه.
ئه‌ردۆغان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رونیشیكرده‌وه، گرنگه بۆ وڵاته‌كه‌ى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌و ناوچه‌یه بوارێك بۆ كورده‌كانى باكورى سوریا نه‌كاته‌وه بۆ زیان گه‌یاندن به توركیا.
له‌كاتی گه‌یشتنى ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا رایگه‌یاند، واشنتۆن هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى نه‌ناوه بۆ كشانه‌وه له سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته دۆخه له باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌ره‌و هه‌ڵكشان نه‌چێت، ئه‌وه‌ش په‌یامێك بوو بۆ توركیا.
به‌پێی وته‌ی هه‌ندێك له چاودێران، ئه‌و فریوانه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توركیا پێشكه‌شى ڕوسیاى كردبن سه‌باره‌ت به پێكهێنانى ناوچه ئارامه‌كه جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى مۆسكۆ نه‌بوون، چونكه ڕوسیا كاتێك ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى قبوڵه كه له چوارچێوه‌ى یه‌كیه‌تى خاكى سوریا و سه‌قامگیرى دیمه‌شقدا بێت.
شڕۆڤه‌كاران پێیانوایه، مۆسكۆ باوه‌ڕى ته‌واوى به‌وه هه‌یه كه توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه ئارامه بقۆزێته‌وه بۆ كۆچپێكردنى كورده‌كان و وه‌ده‌رنانیان له خاكى خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت زیاتر په‌لبهاوێژێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و به‌سه‌ریشیدا زاڵ‌بێت، ئه‌مه‌ش واى لێده‌كات كێبڕكێى هه‌ژموونى روسیا بكات له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سوریا.
ڕوسیا چڵێسییه مێژوویه‌كانى توركیاى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌به‌رچاوه كه هه‌میشه ئه‌و خاكه‌ى به هى خۆى زانیوووه، و پێشىوایه به هۆى چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى سته‌مكارنه‌ى دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانییه‌وه لێى زه‌وتكراوه.
سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ هه‌لێك بوو بۆ ڕوسیاكه لاپه‌ڕه‌كانى دۆسیه‌ى شارى ئیدلب هه‌ڵداته‌وه، چونكه مۆسكۆ به زاڵبوونى ده‌سته‌ى ڕزگاركردنى شام (به‌ره‌ى نوسڕه‌ى پێشوو) به‌سه‌ر ته‌واوى شاره‌كه‌دا زۆر نیگه‌رانه، ڕوسیا باوه‌ڕى ته‌واویشى به‌وه هه‌یه كه ئه‌نقه‌ره گڵۆپى سه‌وزى بۆ ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌ووه هه‌ڵكردووه كه ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرێت.
پۆتن راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسیان له‌و هه‌نگاوانه كردووه كه بۆ سه‌قامگیرى ئیدلب ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر، وتیشى پشتیوانیكردن له ڕژێم و وه‌ستاندنى كرده سه‌ربازییه‌كان نابێت له‌سه‌ر هه‌گبه و كه‌وڵى جه‌نگان بێت دژ به تیرۆر.
له مانگی سیبتێمبه‌رى ڕابردوو توركیا و ڕوسیا له‌سه‌ر دۆخى شارى ئیدلب ڕێككه‌وتبوون كه ناوچه‌یه‌كى داماڵدراو له چه‌كى تێدا دابمه‌زرێنن، گروپه توندڕه‌وه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌بن، توركیاش ئه‌ركى به‌جێگه‌یانى ئه‌و ئه‌ركه‌ى بكه‌وێته‌ئه‌ستۆ.
جگه له‌وه‌ى لایه‌نه توندڕه‌ووه‌كان چه‌كه قورسه‌كانى خۆیان ڕاده‌ست كرد، ده‌نا هیچ شتێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه، زۆرێك له چاودێران گومانیان له‌وه‌شه كه ته‌واوى چه‌كه قورسه‌كان ڕاده‌ست كرابن.
زاڵبوونى ده‌سته‌ى ڕزگاركردنى شام به‌سه‌ر شارى ئیدلبدا ئه‌و باوه‌ڕى پشتڕاست كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ركاغه‌زه، توركیاش تاكه سوودمه‌ندیه‌تى، ئه‌وه‌ش پاڵ به مۆسكۆوه ده‌نێت دۆخه بگێڕێته‌وه ئاراسته ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى، ئه‌گه‌رنا ئه‌وكات ته‌نها بژارده‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ره.
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیاش نیگه‌رانى خۆى له خراپبوونى دۆخى شارى ئیدلب نه‌شاردۆته‌وه، وتیشى، "ئێستا ئه‌و ناوچه داماڵدراوه له چه‌ك كه‌وتۆته بن ده‌ستى ئه‌و ڕیكخراوه تیرۆرسته و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى لێ وه‌ده‌رنراوه".