رێبوار كه‌ریم: هه‌رێم نه‌وتیش نه‌نێرێت 522 ملیار دیناری به‌ده‌ست ده‌گات

sharpress.net

1173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/01/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش له‌مساڵدا نه‌وتیش نه‌نێرێت ئه‌وا 522 ملیار دیناری به‌ده‌ستده‌گات.

رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "ئێستا هەرێم نەوت نانێرێت و مانگانە 317 ملیار دینار وەرئەگرێت لە بەغداوه‌ و دەڵێن خۆیان بڕێکی دەخەنەسەرو موچەی پاشەکەوتکراوی (۱۸_۳٠٪) پێدەدەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئەگەر هەرێم له‌مساڵدا نەوت نەنێرێت، ئەوا ئەو 317 ملیار دینارە دەبێت بە 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران، هەروەها 68 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە، واتا کۆی گشتی 522 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، "حکومەتی هەرێم هەرزوو وتی پێویستمان بە 150 ملیار دیناری دیكه‌یه‌ بۆ ئەوەی پاشەکەوتی موچە نەمێنێت، ئێستا 205 ملیار دینار زیادیكردووه‌ پاشەکەوتی پێهەڵبگرن و پاشەکەوتکراوەکەش بە قیست بدەنەوە".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved