شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
نوسه‌ر سۆفیا ساتشیفكۆ له گۆڤارى "سفوبودنایا بریسا" وتارێكی له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌نقه‌ره بۆ قۆستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى له سوریا نوسیوه و رایگه‌یاندووه، توركیا به‌هه‌موو رێگایه‌ك ده‌یه‌وێ هه‌لوێستى ئه‌مه‌ریكیه‌كان بقۆزێته‌وه و وه‌ك یاریكه‌رێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكه‌وێت.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه، له مۆسكۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكى روسیا و توركیا ئه‌نجامدرا، له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى سوریا و كشانه‌وى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى، ڤلادیمیر ئه‌فاتۆكۆف رایگه‌یاند، "توركیا به‌هه‌موو رێگایه‌ك ده‌یه‌وێت هه‌لوێستى ئه‌مه‌ریكیه‌كان بقۆزێته‌وه و وه‌ك یاریكه‌رێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكه‌وێت، و له میانیدا هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌نگى له نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت، له‌هه‌مان كات له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تیش هه‌وڵێكى له‌و جۆره ده‌دات".
له دیدگاى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى روسیاوه، بێ گومان كلیله‌كه بریتیه له به‌هێزكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى هه‌رێمایه‌تى، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنى لایه‌نى سه‌ربازى و دیبلۆماسى روسیا، له‌به‌رئه‌وه، به‌لاى روسیاوه گرنگه دانوستانه‌كان به رێگاى ئاشتى یه‌كلایى بكرێنه‌وه، و هه‌ریه‌ك له روسیا و توركیا و ئیران، و به‌شدارى تێدا بكه‌ن، بۆیه، فۆكه‌س له‌سه‌ر گرێدانى لوتكه‌یه‌كه به‌م نزیكانه له نێوان روسیا- توركیا –ئێران.
هه‌رچى چالاكی وڵاته رۆژئاواییه‌كانه له ده‌ریاى ره‌ش پێش ئه‌وه وه‌ها نه‌بوه، ئایا پێشبینى مامه‌له‌ى توركیا ده‌كرێت ده‌رباره‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له دۆخى توند بونى ره‌وشه‌كه‌دا ؟
به‌لاى توركیاوه، په‌ره‌سه‌ندنى ململانێكان له ده‌ریاى ره‌ش بابه‌تێكى باش نیه تا راده‌یه‌كى زۆر، چونكه به تێكچونى دۆخه‌كه، یه‌ك بژارده‌ى له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت له نێوان ئه‌مه‌ریكا و روسیا، ئه‌نقه‌ره‌ش حه‌زى به‌م یه‌كلا بونه‌وه‌یه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیه‌وه له‌مه ده‌ڕوانێت و ده‌یه‌وێ هاوكاریه‌كانى له‌و بوارانه‌وه بێت كه جێگاى گرنگى پێدانى هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و مۆسكۆ بێت.
هه‌رچى كێشه‌ى قرمه به‌لاى توركیاوه زۆر گرنگه، و به‌لاى روسیاوه كێشه‌كه داخراوه، كه‌چى لاى توركیا وانیه، چونكه به‌لاى ئه‌نقه‌ره‌وه كێشه‌ى قرم و پاڵپشتى كردنى ته‌ته‌ره‌كانى قرم له روى مێژووییه‌وه زۆر گرنگه، و لێدوانه‌كانى له‌م باره‌یه‌وه زۆر توندن، بۆیه تێپه‌ربون و ده‌رباز بون له‌م كێشه قورس و ئاڵۆزه.