لێكدانه‌وه‌ى خه‌ونه‌كان.. ئه‌و شتانه‌ له‌ خه‌وندا واتاى چى ده‌گه‌یه‌نن؟

sharpress.net

2727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/01/2019‌

شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
خه‌ونه‌كانى مرۆڤ جۆراوجۆرن، له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى دیكه‌ جیاوازن، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ى دۆخى ده‌رونى و ته‌ندروستى كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌مه‌ش پاڵ به‌ زۆر له‌ كه‌سانه‌وه‌ ده‌نێت پرسیار له‌ باره‌ى خه‌ونه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت لێكدانه‌وه‌ى خه‌ونه‌كانیان بزانن.

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل به‌ریتانى نوسینێكى له‌ باره‌ى لێكدانه‌وه‌ى زۆرێك له‌ خه‌ونه‌كانى مرۆڤ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و شتانه‌ى له‌ خودا ده‌یانبینین و ده‌رده‌كه‌ون، له‌م باره‌شه‌وه‌ دكتۆر تۆنى كریسب زۆر له‌و خه‌ونانه‌ى لێكداونه‌وه‌ كه‌ ده‌یانبینین، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:
 
فڕۆكه‌: واتاى خه‌وبینینته‌ به‌ گه‌شتكردنه‌وه‌، كاتى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ش واتاى سه‌رهه‌ڵدانى گرفته‌ له‌ ئایندیه‌كى نزیكدا.

فریشته‌: ئه‌و خه‌ونه‌ ئه‌رێنییه‌، واتاى پته‌وبوونى په‌یوه‌ندییه‌ به‌ كه‌سێكى خۆشه‌ویسته‌وه‌، یان به‌ كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ توانستى بریاردانى گرنگى هه‌یه‌.

ده‌ریا: واتاى هاتنى شتێك یان ڕووداوێكه‌ كه‌ چاوه‌ڕێى ده‌كه‌یت.

باڵنده‌كان: واتاى ڕزگاربوونه‌ له‌ وابه‌سته‌ییه‌ مادییه‌كان، واش باوه‌ كه‌ باڵنده‌كان بێ باوانیان یه‌كه‌م گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ڕێڕه‌و: واتاى نه‌بوونى توانسته‌ له‌ بڕیاردان یان هه‌ڵاتنه‌ له‌ دۆخێكى ناله‌بار.

سه‌ما: سه‌رتایه‌كه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى سوزدارى تازه‌.

لێجیابوونه‌وه‌ى ژن و مێرد: به‌زۆرى كاتێك ئه‌و خه‌ونه‌ ده‌بینین كه‌ كێشه‌ له‌ نێوان دوو هاوسه‌ره‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌ زۆریش نیشانه‌یه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌.

بومه‌له‌رزه‌: كاتیك ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌بینین كه‌ گۆڕانكارى جدى له‌ ژیانى كه‌سێكدا ڕوو ده‌دات و ده‌بێته‌ مایه‌ى دڵه‌ڕوكێى كه‌سه‌كه‌.

پشكنین: ئه‌مه‌ واتاى دڵه‌ڕاوكێى كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ربوونه‌وه‌: واتاى كه‌وتنه‌داوى ئه‌ویندارى یان كه‌وتنه‌ گرفت ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ وا لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌ نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌سێكىدیكه‌.

زه‌به‌لاح: كاتێك له‌ خه‌وندا گه‌وره‌تر و زه‌به‌لاحتر ده‌بیت له‌ ڕووى قه‌باره‌وه‌، واتاى ئه‌وه‌یه‌ زیاتر هه‌ست به‌ هه‌ست و سوزى ئه‌وانى دیكه‌ ده‌كه‌یت.

گۆڕستان: كاتێك خه‌ون ده‌بینى ده‌تنێژن، واتاى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت. 
ئه‌نجامدانى كارى ماڵ: واتاى گۆڕانكارى گرنگه‌ له‌ ژیانتدا.

نه‌خۆشكه‌وتن: به‌ زۆرى ئه‌و خه‌ونه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ دۆخى ته‌ندروستى و ده‌روونى كه‌سه‌كه‌.

گه‌شتكردن: ئاره‌زوومه‌ندییه‌ بۆ خۆشه‌ویستى ژیان و ڕه‌نگڕێژكردنى پڕۆژه‌ى ئاینده‌. 

دارستان: نیشانه‌ى مانه‌وه‌ و زۆربوونه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كارى ڕه‌مه‌كیانه‌ى مرۆڤ.

وێڵگه‌(متاهه‌): هه‌ستكردنى مرۆڤه‌ به‌ وێڵبوون و بێ توانایى له‌ بڕیاردانى گرنگ.

چێشتخانه‌: واتاى پێویستى ئه‌نجامدانى كاروبارێكه‌ بۆ گۆڕینى ژیان، ڕه‌نگه‌ نیشانه ‌بێت بۆ پێدواویستى له‌شه‌كى.

په‌یژه‌(قاڵدرمه‌): واتاى ئه‌وه‌یه‌ ئاره‌زووى ده‌ستكه‌وتنى شتێك ده‌كه‌یت، ڕه‌نگه‌ واتاى سه‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى یان شكستى كۆمه‌ڵأیه‌تى بگه‌یه‌نێت. 

پاره‌: واتاى ئاره‌زوومه‌ندییه‌ بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵات و شته‌كان.

كونده‌په‌پۆ: هه‌ندێكجار واتاى ترسانه‌ له‌ تاریكایى ، یان واتاى ڕێنماییكه‌رى ڕێگایه‌.

پیاز: گوزاره‌ له‌ سرووشتى كه‌سه‌كان ده‌كات.

باران: نمه‌باران له‌ خه‌ودا واتاى ئاره‌زووى گوزراره‌كردنه‌ له‌ بۆچوون و جڵه‌وشلكردن بۆ هه‌سته‌كان، كه‌ بارانه‌كه‌ش به‌ خوڕ بوو، به‌ زۆرى واتاى دڵته‌نگى ده‌گه‌یه‌نێت. 

ڕاكردن: ئاره‌زووكردنى‌ هه‌ڵاتنه‌ له‌دۆخێك یان شتیكى له‌م جۆره‌، له‌ هه‌ندێك خه‌ونیشدا وتاى دڵخۆشییه‌.

ددان: واتاى له‌ ده‌ستدانى كه‌سێكى خۆشه‌ویسته‌ و وتاى پیربوونیش ده‌گه‌یه‌نێت.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved