رۆمانسییەت چۆن كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت؟

جیهان

26/01/2019‌ 908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك لەسەر 100 كەس ئەنجامدرا، كە تێدا وەڵامی ئەوە دراوەتەوە، رۆمانسییەت چ كاریگەرییەكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، مرۆڤ لەدوای بەرێكردنی كەشێكی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستییەكەی چەند كاریگەرییەك لەسەر جەستەی دەردەكەوێت، كە ئەو كاریگەرییانە ئەرێنی دەبێت.

هەر بەپێی توێژینەوە، كاریگەرییەكان بەشێوەیەك دەبێت جەستە هەست بەپشوویەكی زۆر دەكات لەدوای پەیوەندییە رۆمانسییەكان.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە رۆمانسییەت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش، لەگەڵ ئەوەش فشاری خوێن كەمدەكاتەوە، كە توێژینەوەكە لەگۆڤاری Psychophysiology بڵاوكراوەتەوە.

هـ ـ ح