شارپرێس:
كۆمپانیای "ئامازۆن"ی ئەمریكی هەنگاوێكی نوێی ناوە بۆ دروستكردنی رۆبۆتێك، كە خواردن دەگەیەنێتە ماڵان.
كۆمپانیاكە لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، رۆبۆتەكە بەسیستەمێكی تەكنەلۆژی كاردەكاتو سیستەمی (جی بی ئێس)ی لەسەرە بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەی بۆی دەڕوات.
رۆبۆتەكە تایبەت بۆ خزمەتگوزاری دلیڤەری لەلایەن كۆمپانیاكە دروستكراوە، كە ناوی ئەو رۆبۆتەش "ئامازۆن سكاوت"ە.
كۆمپانیای "ئامازۆن"ی ئەمریكی بەم دوایانە هاتووەتە بواری بەرهەمهێنانی رۆبۆت لەو چوارچێوەیەش چەند رۆبۆتێكی تائێستا دروستكردووە.
هـ ـ ح