وڵاتێكی بچووك بەبێ‌ بوونی فڕۆكەخانەو هێڵی ئاسنین دەوڵەمەندترینی ئەوروپایە

sharpress.net

3799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/01/2019‌

شارپرێس:
وڵاتی لیختنشتاین، كە یەكێكە لەبچووكترین شارەكانی كیشوەری ئەوروپا، وەك دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەو كیشوەرە ناسراوە.

وڵاتەكە هیچ فڕۆكەخانەیەك‌و هێڵی ئاسنی نییە، بەڵام بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لەسامانی سروشتی بە دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەوروپا ناسێنراوە.

پێگەی "MSN"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لیختنشتاین ، بەم دوایانە یادی 300 ساڵەی خۆی كردەوە، كە بەهۆی دەوڵەمەندییەكەشی دانیشتوانەكەی داهاتێكی زۆریان هەیە.

دانیشتوانی ئەو وڵاتە ، كە رووبەڕەكەی ئەوەندەی دوورگەی ستاتن لە نیۆیۆركی ئەمریكا، ژمارەیان 40 هەزار كەسەو بەشێكیشیان خەڵكی وڵاتەكە نین‌و بیانین.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved