ئەو دەرمانەی ترامپ بەكاریدەهێنێت مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەكرێت

جیهان

26/01/2019‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، ئەو دەرمانەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژانە بەكاریدەهێنێت، مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەكرێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ترامپ ماوەی بیست ساڵە ترامپ دەرمانی دژە رووتانەوەی قژ بەكاردەهێنێت، كە ئەو دەرمانە نەخۆشی شێرپەنجە لەخانەكانی لەش دروست دەكات.

دەرمانەكە ناوی "فیناستراید"ەو بۆ رێگری لەرووتانەوەی قژ بەكاردەهێنرێت، كە لەناو پیاواندا ئەو دەرمانە زۆر بەكاردەهێنرێت، بەتایبەتی لەئەمریكا.

هـ ـ ح