هۆشداری لەبەكارهێنانی حەبی ئەسپرین دەرێت

تەندروستی

26/01/2019‌ 2039 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران هۆشداری دەدەن لەمەترسییەكانی بەكارهێنانی لەڕادەی ئەسپرین ، كە ڕەنگە سوودەكانی كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دابنێت.

بەرهەمهێنانی ئەسپرین بۆ زیاتر لە سەدەیەك دەگەڕێتەوە، بەڵام پێكهاتەی سەرەكی پێكهێنەری ، كە لە درەختی "بی(Willow)"  گیراوە، هەر لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە وەك هێوركردنەوەیەك بەكار هێنراوە. 

لەناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە ئەسپرین بۆ ڕێگرتن لەڕوودانی هێرشەكانی دڵ سوودی لێوەرگیراوەو لە كۆتایەكانی 1980 زایینیش بەكارهێنانی ئەویان بۆ كەسانی بەساڵاچووش بەباش زانیوە.

بەڵام لێكۆڵەڕانی بواری تاقیگەیی لەم ساڵانەی دواییدا بەو ئەنجامە گەیشتوون كە بەكارهێنانی لەڕادەی حەبی ئەسپرین دەتوانێت مەترسیی خوێنبەربوونی ناوەكیی زیاتر بكات. ئەم مەترسییە تا ئەو ئاستەش جدییە كە سوودەكانی ئەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار دەخاتە پەراوێزەوە.

ئەم لێكۆڵینەوەیە لەسەر بنەمای 13تاقیكرنەوە و بەسوودبردن لەئاماری كۆكراوە لە160هەزار كەس ئەنجامدرابوو و سەلماندی ئەگەرچیی بەكارهێنانی ئەسپرین دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی مەترسیی ڕوودانی هەندێك نەخۆشیی و دڵ ودەمار، بەڵام زێدەڕۆیی كردن لەبەكارهێنانیدا خوێنبەربوونی ناوەكی لە جەستەدا بەدوادا دێت.

بەپەلە