گرژییەكانی فەنزوێلا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

sharpress.net

440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/01/2019‌

شارپرێس:
ئەو گرژییەی چەند رۆژێكە لەفەنزوێلا دروست بووە، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردووەتەوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی خاوی جیهانی، 61.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 55 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 53.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 56 سەنت بەرێژەی 1.05% بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە لەدژی نیكۆلاس ماودۆرۆی سەرۆكی فەنزوێلا لەو وڵاتە خۆپیشاندان بەرێوەدەچێت، كە یەكێكە لەوڵاتە گەورەكانی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved