تاهیر عەبدوڵڵا داوا دەكات فڕۆكەخانەی سلێمانی نەخرێتەوە هاوكێشە سیاسییەكان

sharpress.net

576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/01/2019‌

شارپرێس:
تاهیر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی داوای كرد، فڕۆكەخانەكەیان نەخرێتەوە نێو ململانێی هاوكێشە سیاسییەكان.

ئەو داواكارییەی تاهیر عەبدوڵڵا ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، دوای ئەوەی رۆژی 25ی ئەم مانگە گەمارۆكانی توركیا لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵگیرا.

بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، كە فڕۆكەخانە ماوەی 16 مانگە لەژێر گەمارۆی توركیایە، ئەوەش دۆخێكی خراپی دروستكردبوو، كاریگەری گەورەشی لەسەر پارێزگای سلێمانی دانابوو.

تاهیر عەبدوڵڵا راشیگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی فڕۆكەخانەیەكی مەدەنییە، نابێت بخرێتە ناو ململانێ‌ سیاسییەكان‌و جەختیشیكردەوە، ئەوەی لە 16 مانگی رابردوو روویدا، تەنیا زیانی بۆ هاووڵاتیانی ناوچەكە هەبووە.

توركیا بەبیانووی ئەنجامدانی ریفراندۆم و دواتر بیانووی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە گەمارۆی خستە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و ماوەی 16 مانگ ئەو گەمارۆیە بەردەوامبوو.

تاهیر عەبدوڵڵا باسی لەدەستپێكردنەوەی گەشتەكان كردو ئەوەشی راگەیاند، شەوی رابردوو گەشت لەتوركیاوە بۆ سلێمانی‌و بەپێچەوانەشەوە ئەنجامدراوەو بڕیارە ئەو گەشتانەش بەردەوامی هەبێت، كە رۆژانە گەشتی لەو جۆرەیان دەبێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved