هەڵوێستی یەكێتی لەسەر پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق

sharpress.net

1290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/01/2019‌

شارپرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی هەڵوێستی حیزبەكەی لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق راگەیاند.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 هەنگاوێكی گرنگە، بۆیە ئێمە پشتوانی دەكەین.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند، جێگیركردنی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق گرنگی خۆی هەیەو هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدا دەبێت پابەندی ناوەڕۆكی پرۆژەكە بن‌و خەڵكی هەرێم بەو هۆیەوە لەو قەیرانە دەربچێت، كە چەند ساڵێكە تێیكەوتووە.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەی بودجەی 2019ی پەسەندكرد، كە لەناو پرۆژەكە پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% جێگیركراوەو دەبێت بەغدا مانگانە ئەو پشكە بۆ هەولێر بنێرێت.

هـ ـ ح   







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved