ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بودجەی عێراق دەكات

sharpress.net

602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/01/2019‌

شارپرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سبەی یەك شەممە ئەنجامدەدرێت‌و تێیدا تاوتوێی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی 2019ی عێراق دەكرێت.

لەو بارەوە نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی‌و بەدواداچوون لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ شارپرێس وتی: "ئەنجوومەنی وەزیران سبەی یەك شەممە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە".

نوری عوسمان وتیشی: كۆبوونەوەكە لەبارەی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقە، كە لەكۆبوونەوەكە پشكی ھەرێمی كوردستان لەیاساكە تاوتوێدەكرێت‌و هەڵوێست لەبارەیەوە رادەگەیەنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی ساڵی 2019ی پەسەندكردو پشكی هەرێمیش بە 12:67% جێگیركراوە، كە دەبێت لەبەرانبەر ئەو رێژەیە هەولێر مانگانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكات.

هـ ـ ح 





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved