ڤیدیۆ.. ئەو مۆبایلانەی كامێراكانی پێشەوەیان باشترینە

sharpress.net

430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/01/2019‌

شارپرێس:
پێگەی "DxOMark" ، ئەو مۆبایلانەی ئاشكراكرد، كە خاوەنی باشترین كامێرای پێشەوەن.

پێگەكە لەسەر پێوانی زیاتر لە 1800 وێنە، كە لەرێگەی كامێرای مۆبایلە زیرەكەكان گیراون، باشترین ئەو مۆبایلانەی دەستنیشانكردووە، كە كامێراكانی باشترینن.

بەپێی پێگەكە مۆبایلی "Google Pixel 3" باشترین كامێرای بۆ وێنەگرتن لەپێشەوە هەیە، پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی پێگەكە پلەی دوووەم بۆ مۆبایلی "Galaxy Note 9"ی سامسۆنگ‌و مۆبایلەكانی "Xiaomi Mi Mix 3"و "iPhone XS Max" لەپلەكانی سێیەم‌و چوارەمدان.

هەروەها مۆبایلی "Samsung Galaxy S9 Plus" لەپلەی پێنجەم دایەو پلەی شەشەمیش بۆ مۆبایلی "Google Pixel 2" بووەو پلەی هەشتەمیش بۆ مۆبایلی "Huawei P20 Pro" بووە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved