كەشتییەك تەنیا تەمەن گەورەكان دەتوانن گەشتی پێبكەن

sharpress.net

536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/01/2019‌

شارپرێس:
ریچارد برانسۆنی سەرمایەداری بەناوبانگ‌و ملیاردێری بەریتانی، كەشتییەكی دروستكردووە، كە تەنیا تەمەن گەورەكان دەتوانن گەشتی پێبكەن.

بەپێی بڕیاری ئیدارەی كەشتییەكە، كە كەشتییەكی زەبەلاحە، ئەو كەسانەی بەنیازن بەشداری لەگەشتەكانی بكەن، دەبێت تەمەنیان لە 18 ساڵ گەورەتر بێت، ئەوەش بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیل.

هەر بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، كەشتییەكە ناوی "سكارلیت لیدی"ەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو لەكاتی گەشتكردنەكەش كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێشكەشی گەشتیاران دەكرێت.

كەشتییەكە نۆ چێشتخانەی تێدایەو كۆمەڵێك خواردن پێشكەشی گەشتیاران لەماوەی گەشتەكە دەكرێت‌و تائێستا وردەكاری‌و هۆكاری رێگری لەكەسانی خوار هەژدەساڵ بۆ گەشتەكان ئاشكرانەكراوە.

كەشتی "سكارلیت لیدی" درێژییەكەی 278 مەترەو بەرزییەكەشی 38 مەترەو نزیكەی 27 هەزارو 770 كەس دەتوانن گەشتی پێبكەن‌و زیاتر لە 1160 كەس خزمەتی تێدا دەكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved