چاوەڕواننەكراو.. بەكتریای ناودەم هۆكارە بۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار

جیهان

27/01/2019‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان، ئەو بەكتریایانەی هەوكردن‌و برین لەناو دەم دروست دەكەن، هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار.

هەر بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان، ئەو بەكتریایانەی لەناو دەمدا هەن‌و برین‌و هەوكردن دروست دەكەن، هۆكارێكن بۆ دروستبوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، كە نەخۆشییەكی مەترسیدارە.

توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە بەكتریاكانی دەم لەرێگەی چەند دەرچەیەكەوە خۆیان دەگەیەننە مێشك‌و لەوێشەوە مرۆڤ تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەكەن، كە بەزەهایمەر ناسراوە.

توێژینەوەكە لەپێگەی "ساینس" بڵاوكراتەوەو ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە یەك لەسەر سێی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون، بەهۆی بەكتریاكانی ناو دەمەوە بوون.

هـ ـ ح