پلانە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی بەشار ئەسەد

ڕاپۆرت

27/01/2019‌ 2147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: یاسین نادر

ئاژانسێکی لوبنانی لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە ئەمریکا پاش بێهیوایی لە شەڕی سەربازی، بەدوای جەنگی ئابووری دژی سوریا و کەمبوونەوەی خۆشەویستی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە ڕوانگەی خەڵکی سوریاوەیە.

سایتی هەواڵی "نەشرە"ی لوبنانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، تەواوی ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن کە سوریا لاپەڕەی شەڕی داخستووەو لاپەڕەیەکی نوێی کردووەتەوە کە بڕیارێکی گشتگیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانیی عەرەبی، بوونی ئەوی بەهێزتر کردووە.

لەئێستاشدا وڵاتانیی عەرەبی کەنداو ئەم باسوخواسەیان هێناوەتە ئاراوە کە " گۆڕەپانیی سوریا بۆ ئێرانییەکان و تورکەکان جێ مەهێڵن" و هەندێک هەوڵیشیان لەمبارەیەوە ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی پەیوەندی دیپلوماسیانەی ئەردەن لەسوریا، ستایشکردنی ئە وڵاتە لەلایەن بەحرەینە، بەهەلزانینی بەردەوامی هاوکاری نێوان قاهیرەو دەمشق بە دەستپێشخەری میسر و کرانەوەی زیاتری ئیمارات بەرەو ئاراستەی سوریا، هەندێک ڕێگریی دەرخست کە مەجالی سازان و پێکهاتنی عەرەبستان و سوریایان نەداوە.

ئاواش پێشبینی دەکرا سوریا بەرەو کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە، بەڵام گوشارەکانی ئەمریکا ڕێگره‌ لەبەردەم ئەم بابەتە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکانی ئەم کۆمکارە لەگەڵ سوریادا، بابەتەکەش هەر بەم شێوه‌یه‌ نەوەستاوەو تا ئاستی بە ئامانج گرتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەم وڵاتەش پەلی هاویشتووە. ئەگەر بەدیوێکی تریشەوە لێی بڕوانین ئەم بڕیارەی ئەمریکا بۆ جەنگێکی ئابووریانەیە، کە ئامانج لەو ڕەگ داماڵینی ڕژێمی سوریا و ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ شکستدانی ئەو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەیە.

ئەوەی کە بەهۆی شەڕی سەربازییەوە بەدەست نەهات، شەڕی ئابووری ئەو لەڕێگەی وروژاندنی خەڵکەوە گرنتیی دەکات، بەشێوازێک کە ئەم تووڕەییە لەسێبەری ڕووخاندنی دامەزراوە نەوتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان بەهۆی شەڕە بەرنامە بۆداڕێژراوەکان و هەروەها بەدوای کەمیی سوتەمەنیی گرتنەوە لە خەڵک و کەرەستە سەرەتاییەکانەوە دەستی پێکردووە.

بەپیی زانیارییە بەردەستەکانیش، سێ کەشتی پڕ لە نەوت و غاز پاش لەڕێگریکردن بە ئاوەکانی سنووری سوریا چەند مانگێکە لە دەوروبەری قوبرسدا چاوەڕوانی مۆڵەتی تێپەڕینن و کاتێکیش سوریەکان هەوڵی گواستنەوەی غاز لە ڕێگەی کەشتییە بچوکەکانەوە دەدەن لە ئاگادارکردنەوەو هۆشداری  ئەمریکا پەیوەست بە بەئامانج گرتنی ئەم کەشتیانەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە، هەر ئاوا کە ئەم وڵاتە دوو کەشتی بارهەڵگری غازی تانزانیاو تورکیاشی لە کەناراوەکانی ڕوسیا لە دەریای ڕەشدا ماوەیەک لەمەوبەر نقومی نێو ئاوەکان کرد.

ئەمریکا  بەمەش نەوەستاوە و ناوی هەناردەکەران و گوێزەرەوەکانی غازی لەلیستی سزاکاندا دانا و  لە ژێر هەڕەشەی سزای ئابووری، داوای لە وڵاتانیی هاوردەکەرانی کەرەستە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان بۆ سوریا کردووە کە چیدی لەم وڵاتانە بەرهەمەکانیان هاوردە نەکەن. 

هاوتا پەیوەست بەم بابەتەشەوە کۆنگرێسی ئەمریکا بەکۆی دەنگ سزا نوێیەکانی واشنتۆنی بەناوی "یاسای سیزار" دژی پشتیوانانی سوریا جێبەجێکرد. ئامانج لەم پلانە "پانکردنەوەی نیزامی سوریا لە ژێر پێیەکانی خەڵکە" تا ئاوا کە پشتیوانانی ئەسەد پشتیوانیکردن لەو  واز لێ بێن و نسبەت بەو تووڕە بن. بەرپرسانی ئاگادار لەمبارەشەوە دەڵێن کە سەرۆکی سوریا لە بەرانبەر ئەم گوشارە سیاسیی و سەربازیانەی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا، هێشتاکە ملەکەچ نەبووە.

واشینگتۆن پاش شکستی بژاردەی سەربازی دژی سوریا لە ئەنجامیی پشتیوانییە بەردەوامەکانی دوو وڵاتی ڕوسیاوئێران، لەپاش ئەوەش بڕیاری ترەمپی پەیوست بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەبێ ئاگاداری، بژاردەی شەڕی ئابووری دژی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و وڵاتانیتر پەیڕەو کردووە، بەم جیاوازییەوە کە سوریا بەهۆی برینی دروستبووی هەشت ساڵەی شەڕوخوێنڕشتن، زیانی زۆری لەم سزادانانە پێدەگات و بەبێ پشتیوانی خەڵک و هاوپەیوەندی نیشتیمانی و پشتیوانی هاوپەیمانان تێپەڕین لەو بۆی دژوار دەبێت.

سەرچاوە ئاگادارەکان هەروەها دەڵێن، چینیش لە ترسی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هەندێک پڕۆژەی وازلێهیناوە کەبڕیاربوو، لە نێو خاکی سوریادا جێبەجێی بکات.

پلانداڕێژەرانی ئەم پلانەش بەگشتی بەدوای بەدیهاتنی یەکێک لە سیناریۆیانەن.
 یەک، لاوازکردنی ڕژێمی سوریا بەمەبەستنی داڕشتنی پێشەکییەک بۆ لەنێوبردنی ئەو لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پشتیوانیی خەڵک لەو بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە.

دووەم، خستنە داوی بەشار ئەسەد بۆ نێو هەڵبژاردنێک، کە ئەو لە شانۆی سیاسیی دوور بخاتەوە.
 سێیەم، پێکهێنانی حکومەتێک بەبەشداریکردنی دژەکان و ئۆپۆزۆسیۆنەکان بەمەبەستی ئامادەبوون بۆ قۆناغی داهاتوو.

چوارەم، سەپاندنی بژاردەی سیاسیی بۆ دەمشق بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لەئێران، وەڵامدانەوە بە مەرجەکانی ئیسڕائیل لەباشوور و دوورکەوتنەوە لە سیناریۆ ئاماژە پێکراوەکان.

لەبەرئەوە دەبێت لەوە بڕوانین  کە ئایا میللەتی سوریا ئەم هەلە لە واشینگتۆن وەردەگرنەوە؟ یانیش ئاوا کەسزای ئابووری سەختتر لە شەڕی سەربازیی، بە ڕۆچوونی خێرا بۆ نێو هەر خێزان و ماڵێک ئامانجەکانی خۆی دەپێکێت؟ ئەم شەڕە ئابوورییە لە ئێستادا هاوکات لەگەڵ تەقینەوە تیرۆریستییەکان کە دیسانەوە ڕوویانداوە لە ئارادایە و بەنۆرەی خۆی کاریگەری لەسەر متمانەی خەڵک بە حکوومەتی سوریا دەبێت.