شارپرێس:
زانایانی زانكۆی پولەكنیكی شاری سەن پترسبۆرگی ڕوسیا سیستەمێكی زیرەكیان بەرنامەرێژ ردووە، كە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان لەماوەی 20 خوولەكدا دەدۆزرێتەوە.
ئەو سۆفت وێرە، كە زانایانی زانكۆی پۆلیتەكنیك لەگەڵ سەنتەرێكی شێرپەنجەناسی لەشاری سەن پترسبۆرگدا دوزیویانەتەوە، دەتوانرێت لەسەر كۆمپیوتەرێك دابەزێنرێت و لەماوەیەكی كورتخایەندا ئەنجامی تۆمۆگراف ی(Tomography) سییەكان لێكبداتەوە.
خاڵی نوێو سەرنجڕاكێش لەم هەنگاوە ئەوەیە، كە لەجێی وێنەی گەورەو ئاڵۆزی تۆمۆگرافی كۆمپیوتەر، غودەی شێرەنجەیی بەشێوازی هیستوغەرامی(histogram) بچووك و سادە دەناسێنێت.
تاقیكردنەوەی ئەم سیستەمە نوێیە لە كۆتایەكانی ساڵی 2018دا ئەنجامدراو دەوترێت سۆفت وێریDoctor Aizimov لەداهاتوودا بتوانێت دیاریكردنی نەخۆشییەكان لەماوەی 2 خوولەكدا بەئەنجام بگەیەنێت.
پاش هەرقۆناغێك لەدیاریكردنی نەخۆشییەكان قۆناغەكەی تر بەئاسانی دەتوانێت لەماوەیەكی كەمخایەنتردا دیاریبكات.