داخستنی حكومه‌ت زیانی 6 ملیار دۆلاری به‌ ئه‌مریكا گه‌یاند

sharpress.net

464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/01/2019‌

شارپرێس:
داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌، به‌ئه‌ندازه‌ی بودجه‌ی دروستكردنی دیواری نێوان ئه‌مریكا‌و مه‌كسیك زیانی به‌ ئابووری ئه‌مریكا گه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی Standard & Poor‌s، به‌هۆی داخستنی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا به‌ بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و وڵاته‌ 6 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

به‌هۆی سوربوونی دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ته‌رخاننه‌كردنی بودجه‌ بۆ دروستكردنی دیوارێك له‌نێوان ئه‌مریكا‌و مه‌كسیك، ترامپ كاره‌كانی حكومه‌ته‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕاگرت، كه‌ به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كه‌ی ترامپ، ئه‌مریكا پێویستی به‌ 5.7 ملیار دۆلار بووه‌ بۆ دروستكردنی ئه‌و دیواره‌، كه‌چی له‌داخستنی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مریكا به‌ ئه‌ندازه‌ی بودجه‌ی دروستكردنی دیواره‌كه‌ زیانی پێگه‌یشت.

زیانه‌كان هه‌ر به‌وه‌نده‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی داخستنی حكومه‌تی فیدراڵی نزیكه‌ی 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بێكار بوون، یاخود به‌بێ مووچه‌ له‌كاركردن به‌رده‌وان بوون.

ڕ. ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved