وەزارەتی نەوتی عێراق رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم‌و كەركوك ئاشكرادەكات

sharpress.net

1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/01/2019‌

شارپرێس:
غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت‌و وزە و سامانی سروشتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەو لیستەی وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاشكراكرد، كە رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و كەركوكی تێدا خراوەتەڕوو.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2019 تاكو 26/1/2019 زیاتر لە (١٣،٣٩٣،٨٧٩) بەرمیل نەتی هەناردەی بەندەری جەیهان‌و پاڵاوگەی موسڵ كردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە لەو ڕێژە (٣،٨٠٠،٠٠٠) بەرمیل نەوتی كەركوكە بەشێكی بۆپاڵوگەی موسڵ و بەشێكی بۆبەندەری جەیهان ناردووە.

لەو بارەوە غالب محەمەد دەڵێت: كەواتە حكومەتی هەرێم لەم مانگەدا (٩،٥٩٣،٨٧٩) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، حكومەتی عێراق بەرمیلێك نەوتی خاوی بە (٥٣،٩٠) دۆلار فرۆشتووە، كە داهاتەكەی دەكاتە (٥١٧،١١٠،٠٧٨) ملیون دۆلار.

وردەكاری هەناردەكە لەم لیستەدا خراوەتەڕوو..





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved