قۆناغەكانی هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری هەرێمی كوردستان

کوردستان

27/01/2019‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: پشتیوان جەمال
قۆناغی یەكەم:
لەساڵی۱۹٨۲ بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان  عێڕاق و توركیادا  كرا،بەپێی ئەم  ڕێككەوتنە  دەوڵەتی توركیا بۆی هەیە بەقوڵایی ۲۰كیلۆمەتر  بێتە ناوخاكی عێڕاق  بۆ ڕو بە ڕو بونە وەی هەر هێزێك كە دژی توركیابێت  لەم  ناوچەیە، بە دیاری كراویش  هێزەكانی پەكەكە۰

قۆناغی دووەم:
لە دوای ئە وەی دەوڵەتی توركیا  بەهۆی  نزیكی لە  هێزێكی هەرێمی كوردستانی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان توانی لە ساڵی ۱۹۹۲ هێزەكانی خۆی بخزێنتە  ناوخاكی هەرێمی كوردستانەوە  كەبە پێی چەند ئامارێكی فەرمی و نافەرمی تاساڵی  ۱۹۹٦ و ۱۹۹۷ پارتی دیموكراتی كوردستان  لە كاتی شەڕی ناوخۆیدا  بەشێوەیەكی ئاشكرا  هێزەكانی  توركیای پەلكێش  كرد  بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان  بۆلێدان  لە هێزی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەم كاتەوە  توركیا توانی چەندین  بنكەی خۆی لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك جێگیربكات.

قۆناغی سێیەم:
ئەوەی  زیاتر  لەوە توانی دەرفەت  بۆ  توركیا  بڕەخسێنێت ژمارەی بنكە سەر بازییەكانی زیاد  بكات  لەسەرخاكی هەرێم  ڕوودانی شەڕی داعش بوو  لە ساڵی ۲۰۱٤ بیانوی زیاتری دا بە دەستییەوە، هەروەها  لەساڵی ۲۰۱٨ هێزی توركیا  توانی بەقوڵایی ۳۰كیلۆمەتر  سنوری  هەرێمی كوردستان  ببەزێنێ و بەجۆرەها  چەكی قورسەوە  بێتە ناو  هەریەك لەگوندەكانی سنوری هەرێمی كردستان: بەرمیزە و ،  شاپان ، برادۆست . بەپێی  ڕاپۆرتێكی  فەرمی  كە لە هەرێمی كۆردستان و  عێراق  كراوە  ژمارەی  بنكە كانی توركیا دەگاتە ۱٥ بنكەی  فەرمی. ئەوەی كە هەریەك لەپەرلمانی كوردستان لەساڵی ۲۰۰۳ و ،پەرلەمانی عێڕاق  لەساڵی ۲۰۱٨  كردویانە بۆ دەرچوونی ئەو  هیزانەی توركیا  لەسنوری هەرێمی كوردستان و عێڕاق  جگە  لە ڕاگەیاندراوێك  هیچ  هەنگاوێكی كرداریان نە نواندووە، لە كاتێكدا چەندین  جار هاو وڵاتیانی  ئەم ناوچانە  بەهۆی  هێرشە ئاسمانی و زەمینییە كانی توركیا  كراونەتە ئانج و شەهیدوو  بریندار كراون،بە بیانوی هە بوونی هیزە كانی پە كەكە  لە نزیك  ئەم ناوچانە، تاوەكو گەیشتە  ئەم ڕووداوەی ۲٦/۱/۲۰۱۹ لەناوچەی  شیلادزێ و بووە  هۆی شەهید بوونی دوو هاووڵاتی سڤیل و دەیان  برینداری  لێكەوتەوە، ئەمە لە كاتێكدا  ئەم دە ڤەرە  لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دایە و زۆر ینەی دەسڵاتە كانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەت و پەرلە مانیش لەژیر دەستی پارتی دان، بەڵام بەیان نامە كەی كە بۆ ئەم ڕووداوە دەری كردووە  لەجیاتی لە دژی بەزاندنی سنوری هەرێمە كەی بێت، كەچی هەڕە شە كردنە لە خۆپیشاندەران و دەستگیر كردنیانە. بەتاوانی ناڕەزایەتیان لەدژی ئەم هێزە سنوربەزێنە.