لێکۆڵینەوەیەک: کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە هەیە

تەندروستی

27/01/2019‌ 1067 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عه‌بدوڵا ئاڵی
زانایانی پەیمانگای هیوگۆی یابانی رایانگەیاند، کارەساتە سروشتییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە هه‌یه‌، بەجۆرێک رەگەزی نێر زیاتر کاریگەرە بە بارودۆخی خراپی کەشوهەوا، بۆیە ژمارەی لەدایکبوانیان کەم دەکات.

بەگوێرەی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایان، ئەو شوێنانەی پلەی گەرمییان بەرزە، رێژەی لە دایکبوونی رەگەزی نێر زیاترە، ئەمە لەکاتێکدا رێژەی لەدایکبوونی رەگەزی مێ لەو شوێنانە زۆرترە کە ناوچەی وشکن و ئاگری دارستانەکانیان زۆرە. 

زانایان لیکۆڵینەوەیان لە زانایارییەکانی تایبەت بە لەداییکبوون لەو ناوچانە کردووە کە کەشوهەوایەکی ناوازەیان هەیە وەک زەوی لەرزە و تسوونامی و کارەساتی فۆکۆشیما، بۆیان دەرکەوتووە کە رێژەی لە دایکبوونی رەگەزی نێر دوای تێپڕینی نۆ مانگ بەڕێژەی لەسەدا چوار بۆ لەسەدا نۆ بەراورد بە ساڵانی پێشووتر کەمی کردووە.

کاتی لەدایکبوون بەگویرەی وەرزەکانی ساڵ کاردەکاتە سەر ئایندەی منداڵ

هەروەک هەندی لێکۆڵینەوەی دیكه‌ سەبارەت بە گریمانەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بۆ نموونە کاتێک کە شیکردنەوە بۆ زانیارییەکانی لە دایکبوون لە وڵاتانی ئەسکەندەنافی لەنێوان ساڵانی ١٨٧٨-١٩١٤، زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە گۆڕانکاریی کەشوهەواو دابەزینی ناوازەی پلەکانی گەرما، بوه‌تە هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوونی رەگەزی نێر. 

لیکۆڵینوەیەکی دیكه‌ رونیکردووه‌تەوە بەرزبوونەوەی یەک پلە لە پلەکانی گەرما بووه‌تە هۆی زیادبوونی لەدایکبوونیان  بە رێژەی  ٠،٠٦% بەراورد بە رێژەی کچان.

هەروه‌ها زانایان پێیانوایە ئەوەی کە ئێستا تێبینی دەکرێت ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای سەر زەوی راستەوخۆ کار دەکاتە سەر بایۆلۆجیای مرۆڤ.