خواردنی سوورەکراو مەترسیی مردن لە خانماندا زیاتر دەکات

تەندروستی

27/01/2019‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوە دەریدەخات، کە بەکارهێنانی مەوادی خۆراکی مەترسی مردن لە خانماندا زیاتر دەکات.

لێکۆڵەرانی ئەمریکی زانستی خۆراک و تەندروستی لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی خۆیان بۆ خانمانی سەروو 50 ساڵ کە بەشێوەیەکی بەردەوام خواردنی سوورەکراوە بەکاردێنن، هۆشداریاندا کە ئەم خۆراکیانە مەترسیی مردن لەواندا زیاتر دەکات.

ئەوان لەم خوێندنەوە نوێیەدا لێکدانەوەیان لەسەر 50 خانمی 50 ساڵە کرد و تێگەیشتن، کە زێدەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی خواردنی سوورەکراوەدا، مەترسی مردن لە زۆر باردا زیاد دەکا، کە بەشێکی زۆری تەرکیزی ئەوانیش لە سەر نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار و شەکرەی پلە (2) بوو.

لێکۆڵەران لە لێکۆڵینەوەکەدا زانیاری 106 هەزار و 966 خانمی 50 تا 79 ساڵەیان لە ماوەکانیی 1993 تا 1998 لێکدانەوە بۆ کرد و تا ساڵی 2018 زانیاری تەواوکاری ئەوانیان هەر لەبەردەستیاندا هێشتەوە، لە ماوەی ئەم دیراسەیەدا 31 هەزار و 588 خانمیان مردون.

لەنێو ئەم مردووانەشدا نۆ هه‌زار و 320 خانمیان بەهۆی کێشەی دڵ و دەمار و 8358 یان بەهۆی ئاسەواری وەرگیراو لەشێرپەنجە گیانیان لەدەستدا، هەروەها 13 هەزار و 880 کەسیان بەهۆی هۆکارانیترەوە مردبوون.

بەپێی ڕاپۆرتی مێدیکال نیوز تودەی(Medical News Today)هەڵسەنگاندنی لێکۆڵەران ئەوەی دەرخست، لەنێوان بەکارهێنانی ڕێکودروستی خواردنە سوورەکراوەکان و زیادبوونی ئەگەری مردن بەهۆی هۆکارانیترەوە پەیوەندییەک بوونی هەیە. 

هەرچەندە مەترسیی مردن لە نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر بوو، هەروەها پسپۆڕان بە لە ڕوانگەدانانی هەندێک فاکتۆری وەکوو شێوەی ژیان، چلۆنایەتی جۆری خواردن، ڕادەی دەرامەت و ئاستی خوێندن، تێگەیشتن مەترسیی مردن لە کەسانێک کە لانیکەم جارێک لەڕۆژدا خواردنی سوورەکراوە بەکاردێنن، بە بەراورد لەگەڵ خانمانێک کەلەم جۆرە خواردنانە بەکار ناهێنن، لە8%زیاترە.