شارپرێس:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه و تێیدا چه‌ند فێڵێك بۆ دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكراكراوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له پاركێكی ئۆتۆمبێلدا تۆماركراوه، كه‌سێك كۆمه‌ڵێك قوتوو به ساڵنسای ئۆتۆمبێلێك ده‌به‌ستێته‌وه و كاتێك شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له پاركه‌كه ده‌جوڵێنێت ده‌نگێك دروستده‌كات و شۆفێره‌كه ناچار ده‌كات بوه‌ستێت.
له‌وكاته‌ی كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه داده‌به‌زێت ئه‌و كه‌سه‌ی قتوهكانی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ستوه سواری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێت و ده‌یڕفێنێت.
ه.م