شارپرێس... حلمى ره‌سول
ره‌زا
جەنگێکی نوێ لەنێوان ڕوسیا
و ئێران لە خاکی سوریادا رودەدات.
بۆ يه‌كه‌مجار روسيا و
ئێران له دەشتی الغاب لە ڕیفی حەمای ڕۆژئاوای سوریا روبه‌روى بونەوە، ئه‌ويش فيرقه‌ى چواره‌م له
سوپاى رژێم و ميلشياكانى به‌رگرى سوریا كه هه‌ردووكيان له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه
پاڵپشتى ده‌كرێن له‌لايه‌ك و فه‌يله‌قى پێنجى پاڵپشتى كرا‌و له‌لايه‌ن روسيا له‌لايه‌كى
تر کە ئەو هێزانە له كۆتاييه‌كانى 2016 پێكهێنراون و فه‌رمانبه‌رو سه‌ربازه كۆنه‌كان
و ره‌گه‌زه به‌رهه‌لستكاره‌كانى (ئه‌وانه‌ى به رێككه‌وتن رازى بوون) له خۆى
گرتوه، وه‌ك هێزێكى ركابه‌رى ميلشيا ئێرانيه‌كان.
روسه‌كان ده‌يانه‌وێ
به‌سه‌ر گونده‌كاى هاوسنورى ناوچه‌كانى ئۆپۆزسیۆندا زاڵ بن له ئيدلب، بۆ ئه‌وه‌ى
رێگه له ئێران بگرن به‌لاواز كردنى رێكه‌وتنى ناوچه‌ى دابڕێنراو له ئيدلب، و پاراستنى
هێله‌كانى پێشه‌وه‌ى هاوسنورى خاڵه چاودێريه‌كانى روسيا له ريفى حه‌ماى باكور
رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات به هێزه‌كانى فه‌يله‌قى پێنج، سه‌ره‌راى نزيك بون له ده‌شتى
الغاب ى بنكه‌ى –حميميم- ى ئاسمانى روسى.
دياره هه‌ريه‌ك له
روسيا و ئێران پاڵپشتيان له رژێم كرد، پاش تێكشكانى سوپاكه‌ى و نه‌يانهێشت شكست
بهێنێت؛ له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هێرشه ئاسمانيه‌كانى روسيا پاڵشتى بو بۆ چونه پێشه‌وه‌ى
زه‌مينى ميلشياكانى سه‌ر به ئێران .
له‌لايه‌كى تره‌وه به‌هۆى
ترسى توركيا له كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆى به ده‌ه‌ست نه‌هێنن له سه‌ر
سنوره‌كانى؛ ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مۆسكۆ رێكه‌وت بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى
رۆژهه‌ڵات به قه‌ڵغانى فورات، و ئه‌م سيناريۆيه له ناوچه‌كانى تريش دووباره
بوونه‌وه له رێگه‌ى زنجيره رێكه‌وتنه‌كانى ئه‌ستانه‌وه، و روسيا توانى به‌سه‌ر
ناوچه‌يه‌كى فراواندا زاڵ بێت. له‌م سيناريۆيه‌دا روسيا ناچار بو ئێران بكاته
هاوبه‌شى خۆى له رێگه‌ى سێ وڵاته هاوپه‌يمانه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ گره‌نتى سه‌ركه‌وتنى
رێككه‌وتنه‌كان، و به‌هۆى چونه پێشه‌وه‌ى سه‌ربازى گه‌وره به سوپاى رژێم و
ميلشياكانى به‌رگرى نيشتمانى.
پێوێستى بوونى روسيا
به ئێران له گۆڕه‌پاندا، رێگه‌ى نه‌گرتوه له‌وه‌ى مۆسكۆ چاوبخشێنێته‌وه به
هاوپه‌يمانيه‌تيه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ تاران وه‌ك ركابه‌رێك بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر جومگه‌كانى
بڕيارى سياسى و سه‌ربازى و ئابورى له‌ناو په‌يكه‌رى رژێمى سوريادا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى
ئه‌مه پێويسيه‌كى كاتيه به‌هۆى جياوازى ستارتیژەکانەوە.
مۆسكۆ ده‌يه‌وێ ده‌ست
به‌سه‌ر هه‌مو سوريادا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها ده‌ست به پرۆسه‌ى بنيادنانه‌وه‌ى
بكات، زيان به هاوپەیمانییەکەشی ناگه‌يه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ
به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌ده‌ست بێنێ له لايه‌نى ئاسايشى سنوره‌كه‌يدا، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ه‌ش
مۆسكۆ ده‌يه‌وێ به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌وله‌مه‌ند به گاز‌و نه‌وتدا زاڵ بێت له
رۆژهه‌ڵاتى فورات له پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌و شوێنانه، و رێگه
به ركابه‌ره ئێرانيه‌كه‌ى نادات له‌و شوێنانه نزيك بێته‌وه، كه ئه‌مه ويستى
هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل و توركيا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌شه.
ئه‌جينداى ئێرانيش له
سوريا بريتيه له به‌هێزكردنى بونى سه‌ربازى و تائيفى وه‌ك ئه‌وه‌ى ميلشياى حزب
الله له لوبنان، و كردنه‌وه‌ى رێره‌وێكى زه‌مينى له نێوان عێراق و لوبنان به
سوريادا. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش پالپشتى چونه پێشه‌وه‌ى سه‌ربازى ميلشيايى كردوه و
ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ندين تيپى سوپاى سوريادا گرتوه به بلاوكردنه‌وه‌ى بير‌ى
ئايدۆلۆجى و ئايينى و پاره‌ى زۆريشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رجكردوه و دۆخى خراپى
ئابورى ئه‌م ناوچانه‌ى قۆستۆته‌وه, له‌م ناوچانه ناوه‌ندى شيعى و قوتابخانه‌ى
ئايينى له پارێزگى درعاى باشور‌و رۆژئاوا كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌يداكردنى هه‌لى
كاره بۆ گه‌نجان و پاراستنيان له ده‌ست رژێمى سوريا.
هه‌روه‌ها ئێران
ئينتيماى ناوخۆيى كڕيه‌وه و هاوكارى ماددى پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى
زمانى فارسى ده‌خوێنن له خوێندنگه و زانكۆ حكوميه‌كاندا پاش ئه‌وه‌ى رژێمى
ناچاركردوه به كردنه‌وه‌ى لقه‌كان، ئه‌مه‌و جگه له هه‌بونى هه‌ژمونێكى گه‌وره
له ده‌وربه‌رى ديمه‌شق له سيده زينب، و هه‌وڵى دروست كردنى گۆرانكارى ديموگرافى
له رێگه‌ى كڕينى زه‌وى و زار له ديمه‌شقى كۆن تا ده‌گات به سنورى لوبنان.
كه‌واته، روسيا روبه‌روى
كارى له قاڵبدانى ئێران ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ناكۆكى له ئه‌جينداكان و ره‌تكردنه‌وه‌ى
نێوده‌وله‌تى و هه‌رێمايه‌تى و عه‌ره‌بى
بۆ هه‌ژمونى ئێران له سوريا، له‌لايه‌كى تره‌وه چاره‌سه‌رى سياسى و به‌شدارى
كردنى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌شدار ده‌بن له دووباره بنيادنانه‌وه‌ى سوريا مه‌رجيان
هه‌يه به ده‌ركردنى كۆتا سه‌ربازى ئێرانى له سوريا، هه‌روه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مه‌ريكا مايك پۆمپيۆ گوزارشتى لێ‌كرد له 10 ى ئه‌م مانگه‌دا له قاهيره.
بڕيارى كشانه‌وه‌ى
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سوريا هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتايى ململانێى چه‌كدارى و پێدانى
دۆسيه‌ى سوريا به روسيا به گوێره‌ى رێكه‌وتنى جنێف 1 له نێوان پۆتين و ئۆباما
له ساڵى 2012، له به‌رانبه‌ردا روسيا رێگه ده‌دات له زه‌رياى هێمن واشنتۆن هه‌بونى
سه‌ربازى هۆى به‌هێز بكات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسى ئابورى چين.
ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه
نيه روسيا به بڕيارى ئه‌مه‌ريكا ئاسوده‌يه به‌بێ رێكه‌وتنى هه‌ردوولا، به‌ڵكو
ئه‌ركى زۆر ده‌خاته سه‌رشانى و له‌سه‌ری پێويسته ره‌وشى سوريا رێكبخاته‌وه به
پێى مه‌رجه‌كانى واشنتۆن و هاوپه‌يمانه عه‌ره‌به‌كان و ئيسرائيل، جگه له ره‌زامه‌ندى
هاوبه‌شه‌كانى له هاوپه‌يمانى ئه‌ستانه.
رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ
توركيا له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئيدلب كراوه له‌گه‌ڵ هه‌بونى ناكۆكى سه‌باره‌ت به
ناوچه‌ى ئارام وه‌ك ئەوه‌ى توركيا ده‌يه‌وێت و رێكخستنى ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات،
له‌پاش به‌ده‌ستهێنانى ته‌وافوقى (ئه‌مه‌ريكى –روسى) و (ئه‌مه‌ريكى –توركى).
مۆسكۆ دوو ئاڵينگارى
گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌مدايه بۆ ئه‌وه‌ى بيسه‌لمێنێ مافى هه‌ژمونى هه‌يه له رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راست و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌شه‌سه‌ندوى هه‌يه و خۆى له كه‌نارگيرى نێوده‌وڵه‌تى
رزگار بكات، يه‌كه‌ميان بريتيه له‌وه‌ى تا چه‌ند تواناى هه‌يه ئێران له قاڵب
بدات بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتيكه‌رانى دۆسيه‌ى دووباره بنياد نانه‌وه رازى بكات و مه‌رجه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل جێبه‌جێ
بكات.
سزا ئابوريه‌كانى ئه‌مه‌ريكا
له‌سه‌ر ئێران و هێرشى ئاسمانى ئيسرائيلى ئه‌م دوايه هاوكارى روسيا بون بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌وێستى له به‌رانبه‌ر ئێران بگوڕێ و ناچار بو له‌وه‌ى لێدوان بدات به‌وه‌ى
ئێران هاوبه‌شى نييه له سوريادا، پێش ئه‌وه رێكه‌وتنى ئيدلب له سيپته‌مبه‌رى
رابردودا كرا به‌بێ به‌شدارى كردنى ئێران، و روسيا هه‌وڵه‌كانى چڕكرده‌وه له‌گه‌ڵ
وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ گه‌رانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ رژێم، به‌مه‌رجى له
قاڵبدانى ئێران، تا گه‌يشن به پێكدادانى ئه‌م دوايه‌ى روسيا و ئێران .. به‌لام به
ده‌ستى (سورى –سورى) بۆ زاڵ بون به‌سه‌ر ناوچه ستراتيژيه‌كاندا.
ئاڵينگارى دووه‌م به‌ده‌ست
هێنانى چاره‌سه‌رێكى سياسي و نه‌ويستراويى سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌ده؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى
له قاڵبدانى ئێران تواناى ئه‌سه‌د دوو هێنده لێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مانۆر بكات له
نێوان به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى روسياو ئێران‌دا، به‌ڵام به‌وه‌ى روسيا هه‌مو هه‌ولێكى
بۆ دوباره بنيادنانه‌وه‌ى رژێمه، ئه‌وا مانۆڕكردنه‌ى له‌سه‌ر قورس ده‌كات، هه‌روه‌ها
روسيا ده‌كه‌وێته تێكه‌وتنێكى زۆر گه‌وره‌وه ئه‌گه‌ر بێت و كۆنگرێس ياساى قه‌يسه‌ر
په‌سه‌ند بكات؛ به‌وه‌ى ماناى سزادانى ئه‌سه‌د و هاوبه‌شه‌كانێتى و سه‌پاندنى سزايه
به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك پاڵپشتى له رژێم بكات ، جگه له‌وه‌ى پشتگوێخستنى ده‌بێته مه‌رجێكى
تر بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ دووباره بنياد نانه‌وه،
جگه له مه‌رجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌بونى ئێران له سوريا.
ئه‌وه‌ى ره‌وشى سوريا
ئالۆزده‌كات، گرێدانێتى به به دۆسيه هه‌رێمايه‌تيه‌كان كه روسيا و توركيا و
ئێران به‌شدارن تيايدا، سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل و وڵاته ئه‌ورويه‌كان، و
به‌ستنه‌وه‌ى به وڵاته عه‌ره‌بيه‌كانى وه‌ك عێراق و لوبنان و ئوردن و فه‌له‌ستين
و سوريا، ميحوه‌رى ئه‌م دۆسيانه‌ش له قاڵبدانى رۆڵى ئێرانه له ناوچه‌كه.
پێكدادانى ده‌شتى
الغاب له دير الزور و حه‌له‌ب يان ديمه‌شق دووباره ده‌بێته‌وه، به‌لام روسيا تا
ئێستاش گره‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ديبلۆماسى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، كه خۆى له
به‌رده‌وامى كۆبونه‌وه‌كانى ولاتانى متمانه پێكراو (روسيا –توركيا- ئێران) ده‌بينێته‌وه.
سه‌رچاوه: صحيفه
العرب
هـ ـ ر