شارپرێس:
له‌وانه‌يه له ده‌يه‌ى
ڕابردوودا، ئه‌و ڤيتامينه له هه‌موو ڤيتامينه‌كانى ديكه زياتر مشت‌ومڕ و ده‌مه‌ته‌قێى
له‌باره‌وه كرابێت، هه‌ندێك به چاره‌سه‌رى هه‌موو نه‌خۆشييه‌كانى ده‌زانن، ده‌شڵێن
هۆكارى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و كۆڵۆن و پڕۆستات و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و شه‌كه‌تى
و خه‌مۆكى و ڤژوه‌رين و قه‌ڵه‌وى و چرچولوچى پێسته، هه‌ندێكى
ديكه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه نين.
كه‌واته
پێويسته چى له باره‌ى ئه‌و ڤيتامينه‌وه بزانين كه زانستى بێت و به دووربێت له
شتى پڕوپووچ ؟ بۆچى له‌شمان پێويستى پێيه‌تى؟ ئه‌دى كه‌مى تووشى چيمان ده‌كات؟
ڤيتامينD يارمه‌تى له‌ش ده‌دات له مژينى كاليسيۆمى
پێويست بۆ بنياتنان و پته‌وبوونى ئێسكه‌كان. كه‌ميشى ڕێژه‌كه‌ى له له‌شدا،
منداڵان تووشى ئێسكه نه‌رمه ده‌كات و گه‌ورانيش تووشى داخورانى ئێسك ده‌كات.
كاتێك له‌ش وه‌ريده‌گرێت - چ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى
خۆراك و ده‌رمانه‌وه يان له ڕێگه‌ى پێسته‌وه(به‌خۆدانه به‌رخۆر) ، له‌ش له
خانه چه‌ورييه‌كاندا دايده‌كات(خزن)، چالاك نابێت تا ئه‌و كاته‌ى له‌ش پێويستى
پێى ده‌بێت، ئينجا كه له‌ش پێويستى بوو، له ڕێگه‌ى جگه‌ر و گورچيله‌كانه‌وه ده‌يگۆڕيت
بۆ دوو شێوه خانه‌ى جياواز؛ جگه‌ر ده‌يگۆڕێت بۆ كالسيديۆڵ calcidiol و گورچيله‌ش ده‌يگۆڕێت بۆ كالسيتريۆل calcitriol.
ڤيتامين The Vitamin D Council كۆمه‌ڵه ڤيتامينێكه كار له‌سه‌ر هۆشمه‌ندى
سه‌باره‌ت به كه‌مى ڤيتامين D ى ده‌كات ، هه‌رچى ته‌واوكه‌ره‌كانى ڤيتامين Dيه ، سوودبه‌خشه بۆ خۆپارێزى له نه‌خۆشييه‌كانى به‌رگرى له‌ش
و شێرپه‌نجه و ئازارى درێژخايه‌ن و خه‌مۆكى
و به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و نه‌خۆشييه ده‌مارى و ماسولكه‌ييه‌كان. دكتۆر م .
ع ڕاويژكارى نه‌خۆشييه‌كانى ليمفه‌كان له
كۆليژى پزيشكى قه‌سر عه‌ينى زانكۆى قاهيره پێى وايه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى
پێشوو نييه و ته‌نها ئه‌و ڤيتامينه سوودبه‌خشه بۆ وه‌رگرتنى كاليسيۆم و پته‌وى
ئێسكه‌كان. زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌مى ئه‌و ڤيتامينه‌يان هه‌بووه و دواتر وه‌ريانگرتووه
ده‌ڵێن به‌سووده بۆ نه‌هێشتنى شه‌كه‌تى و ماندووبون و خه‌مۆكى.
به‌رزترين
ئاستى كه‌مى ڤيتامين D له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته
به
گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستى ، زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م ڤيتامينه‌يان كه‌مه
له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن و به تايبه‌تيش مێينه‌كان كه به هۆى خۆداپۆشنى ته‌واوى
جه‌سته‌يانه‌وه تووشيان ده‌بێت ، هه‌روه‌ها به‌رزى پله‌ى گه‌رما و شێ له‌و
ووڵاتانه كه هاووڵاتييانى خۆى لێ ده‌پارێزن، به‌مه‌ش بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر تيشكى
خۆريان به‌رناكه‌وێت. دكتۆره حميره بادشاه ده‌ڵێت زۆرينه‌ى دانيشتوان له
ماڵێكى فێنكه‌وه ئه‌چنه ناو ئۆتۆمبێلى فێنك و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانيان
كه له‌وێش شوێنيان فێنكه و هه‌ندێك جاريش په‌نجه‌رى ژووره‌كانيشيان مه‌يله و
تاريكه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕێگرن له‌وه‌ى جه‌سته‌يان به‌ر خۆر بكه‌وێت.
له
به‌ريتانيا ده‌سته‌ى ته‌ندروستى گشتى ڕێژه‌ى پێويستى ڕۆژانه‌ى له‌ش بۆ ئه‌و
ڤيتامينه به 10 مليگرام ده‌خه‌مڵێنن، چونكه ده‌ستكه‌وتنى ئه‌و ڕێژه‌يه‌ش له
ڕێگه‌ى سه‌رچاوه خۆراكى و خۆدانه به‌ر خۆره‌وه سه‌خت و دژواره له‌و ووڵاته،
بۆيه دانيشتوانه‌كه‌ى پشت به داوده‌رمان ده‌به‌ستن بۆ ده‌ستكه‌وتنى بڕى پێويستى
له‌شيان، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى تازه‌ش ده‌ڵێت داوده‌رمان ته‌نها بۆ ئه‌وانه به‌سووده
كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ڤيتامينه‌يان كه‌مه.
ئه‌و
ڤيتامينه‌مان له چييه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
بۆ ده‌ستكه‌وتنى پێويسته هه‌فتانه دووجار و هه‌ر جارێكيش بۆ ماوه‌ى 30
خوله‌ك خۆمان بده‌ينه به‌ر تيشكى خۆر بێ به‌كارهێنانى داوده‌رمانه دژه خۆره‌كان،
له‌م خواردنانه‌شدا هه‌يه: ((ماسى سه‌له‌مۆن، ماسى ماكريڵ، كوارگێگ كه به‌ر
تيشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌يى كه‌وتبێت تاوه‌كو ڕێژه‌ى ڤيتامين D زۆر بێت، ڕۆنى جگه‌رى ماسى قه‌د،
گۆشتى ماسى تونه‌ى له قوتونراوى ناو ئاو، ماسى سه‌ردينى له قوتونراوى ناو ڕۆن،
شير و هه‌وێنى ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤيتامين D، گۆشتى مانگا يان جگه‌رى گۆلك،
په‌نير، سپێنه‌ى هێلكه)).
خواردنى ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤيتامين D وه‌ك نيسك و نۆك و هه‌ندێك شه‌ربه‌ت و به‌روبوومى
سپايى كه له ساڵى 1930 يه‌وه له دروستكردنى داوده‌رمانى ڤيتامين دا به‌كاردێن.
به گوێره‌ى ڕاسپارده‌كانى ليژنه‌ى په‌يمانگاى شاره‌زايانى پزيشكى (IOM) كه له نۆڤه‌مبه‌رى 2010 ده‌ريانكردووه،
به‌و گريمانه‌يه‌ش كه كه‌سه‌كه له خۆدانه به‌رخۆره‌وه ڕێژه‌ى پێويستى ئه‌و
ڤياتامينه‌ى ده‌ست ناكه‌وێت و بڕى پێويستى كاليسۆمى ڕۆژانه‌ش به‌ده‌ست دێنێت،
پسپۆڕان به خواردنى ئه‌و بڕانه‌ى خواره‌وه ئامۆژگارى ده‌كه‌ن:
ساواى ته‌مه‌ن (0-6) مانگ: 400 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 1000 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
ساواى ته‌مه‌ن (6- 12 مانگ): 400 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 1500 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
ته‌مه‌نى (1-3 ساڵ): 600 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 2500 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
ته‌مه‌نى (4-8 ساڵ): 600 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 3000 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
ته‌مه‌نى (9-70 ساڵ): 600 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 4000 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
ته‌مه‌نى (70 ساڵ به‌ره‌وسه‌ر): 800 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه، به‌رزترين ڕێژه به‌كارهێنانى ڕۆژانه 4000 يه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى / ڕۆژانه.
هه‌ر شتێك له ڕێژه‌ى خۆى زياتر بوو سووده‌كه‌ى پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه
له‌ش ڤيتامين D له چه‌وريدا داده‌كات(خزن)، ئه‌گه‌ر له ڕاده‌ى
خۆى زياتر بوو، ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كاليسيۆم له له‌شدا كه ده‌بێته
هۆى توشوبوون به نه‌خۆشى Hypercalcemia كه زۆربوونى ڕێژه‌ى كاليسيۆمه له خوێندا، له نيشانه‌كانيشى سه‌رله‌گێژه‌وه‌هاتن
و قه‌بزى و زيادبوونى ليدانى دڵ و به‌ردى گورچيله، نه‌خۆشه‌كه پێويستى به‌وه هه‌يه
ماوه‌يه‌ك له نه‌خۆشحانه پاڵكه‌وێت تا ئاستى كاليسيۆمه‌كه‌ى بێته‌وه ئاستى
سرووشتى خۆى.
ئامۆژگاريش بۆ ئه‌وانه‌ى له ڕێگه‌ى داوده‌رمانه‌وه ده‌يانه‌وێت ڤيتامين D يان ده‌ستكه‌وێت، پێويسته به ڕێنمايى پزيشك و
له ژێر چاودێرى ئه‌ودا بێت، هه‌ميشه هه‌وڵ بده بچيته به‌ر خۆر كه گرنگترين سه‌رچاوه‌يه
بۆ ڤيتامينD له له‌شدا.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : جه‌زيره
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
هـ ـ ر