توێژینەوەیەك مەترسییەكانی تاتۆكردن لەسەر جەستە ئاشكرادەكات

جیهان

28/01/2019‌ 1803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك مەترسی تاتۆكردنی لەسەر جەستە ئاشكراكرد، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دادەنێت.

بەپێی توێژینەوەكە، كە لەزانكۆی میامی لەفلۆریدای ئەمریكا ئەنجامدراوە، كێشانی تاتۆ لەسەر جەستە مرۆڤ تووشی زیاتر لەنەخۆشییەك دەكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی تاتۆ دەكێشن، بەتایبەتی ئەوانەی وێنەی ترسناك لەسەر جەستەیان بەتاتۆ دروست دەكەن، هەڵسوكەوتنیان دەگۆڕێت‌و دەست بەجگەرەكێشان‌و خواردنەوەی مادە كحولییەكان دەكەن.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، بەهۆی كاریگەرییە خراپەكانی كێشانی تاتۆ لەسەر جەستە، كاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ دروست دەبێت‌و بەو هۆیەشەوە تووشی كێشەی خەو دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە تاتۆ دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەك لەپێسدا، كە رەنگە ئەو نەخۆشییانە مەترسی مردن لەسەر مرۆڤ دروست بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە