ئەسما ئەسەد خۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئامادە دەكات (+وێنە)

جیهان

28/01/2019‌ 1724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، خۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئاماددە دەكات.

ئەژماری سەرۆكایەتی سوریا لەفەیسبووك وێنەیەكی ئەسما ئەسەدی بڵاوكردووەتەوە، كە چاودێری ئەو چارەسەرانە دەكات لەلایەن پزیشكەكان بۆی نووسراوە.

ئەسما ئەسەد ماوەی رابردوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، كە ئێستا قۆناغی یەكەمی چارەسەرەكانی وەرگرتووەو بڕیارە دەست بەقۆناغی دووەمی چارەسەرەكانی بكات.

قۆناغی دووەمی چارەسەرەكانی ئەسما ئەسەد ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، كە تائێستا وردەكارییەكەی ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح