شارێكی توركیا بە رەنگەكان سەرنجی گەشتیاران رادەكێشێت (+ڤیدیۆ)

sharpress.net

669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/01/2019‌

شارپرێس:
شارەوانی شاری كۆش ئاداسی توركیا، كە شارێكی گەشتیارییە، بۆ سەرنجراكێشانی گەشتیاران پرۆژەیەكی بەناوی "Lets Colour" راگەیاندووە.

بەپێی پرۆژەی ئەو شارە توركییەكە بەچەند رەنگێك ماڵەكان رەنگ دەكرێت، بۆ ئەوەی گەشتیاران لەكاتی سەردانی شارەكە سەرنجیان رابكێرشێت‌و جاری تریشی سەردانی بكەن.

رەنگەكان هاوشێوەی رەنگی دیاردەی ئاسمانی "قوس‌و قزاح" كە لەكوردەواری پێی دەڵێن "پرچی ئایشێ‌و فاتمە" دەكرێن، كە بەپێی بەرنامەیەك ئەوە كراوە.

پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "AkzoNobel" جێبەجێدەكرێت، كە چاوەڕوان دەكرێت دیمەنێكی جوان بەو شارە گەشتیارییە بدات.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved