چەند رێگەیەك بۆ ڕێگری لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە

تەندروستی

28/01/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی سەلماندووە، بەپەیڕەوكردنی چەند خاڵێك دەتوانرێت رێگری لەنەخۆشی شەكرە بكرێت.

لێكۆڵینەوەكە، كە لەزانكۆی ویلایەتی ئۆهایۆ ئەنجامدراوە، پەیڕەوكردنی حەوت رێگەیە، بەتایبەتی جێبەجێكردنی چوار لەو رێگایانە، لەماوەی 10 ساڵدا لە 70% كەمتر ئەگەری تووشبوون بەشەكرەیان لێدەكرێت.

رێگاكان بە(The Lifes Simple)  ناوبراون، بریتین لە راگرتنی پەستانی خوێن بەهاوسەنگی‌و ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵ و گڵوكێزی خوێن، هەبوونی خواردنێكی تەندروست، وەرزشكردن لانیكەم لە 150 خوولەك لە هەفتەدا، جگەرەنەكێشان‌و پاراستنی كێشی گونجاوی جەستە.

جۆشۆڤا جۆزێف، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەوە دەڵێت: كەسانێك ڕادەی نۆرماڵی گڵۆكێزی خوێنیان هەیە و چوار فاكتەری سەرەكی، یان زیاتر دەپارێزن، لە 70% كەمتر مەترسی تووشبوون بەشەكرەیان دەبێت.

ئەو لێكۆڵینەوە لەسەر 7758 بەشداربوو ئەنجامدراوەو ئەوانەی رێگاكانیان گرتووەتە بەر ئەوە كەمتر تووشی نەخۆی شەكرە بوون.

جۆزێف دەشڵێت: كەسانی تەندروست دەبێت بۆ تەندروست مانەوەیان هەوڵبدەن، لە ڕێگاكارەكان پەیڕەوی بكەن، تووشی شەكرەی بەرز نەبنەوە، كە مەجبوور ببن هەمیشە هەوڵی كونتڕۆڵكردنی بەڕێگای دەرمانی جۆراوجۆرەوە بدەن.