نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

sharpress.net

619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/01/2019‌

شارپرێس:
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ 60.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، زیادكردنی 10 بیره‌ نه‌وت له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كاندا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 60.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساسی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا به‌ 51.17 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. 

شاره‌زایانی ئابوری ده‌ڵێن، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved