دۆزینەوەی گۆڕێکی رۆمانییەکان لەنزیک بەناوبانگترین چێشتخانەی شاری لیشبۆنە

sharpress.net

762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/01/2019‌

شارپرێس.. ئاکۆ عبداڵله ئاڵی:

زانایانی شوێنەوارناسی پورتوگالی ، کاتێک خەریکی هەلکۆڵین بوون لەنزیک یەکێک لە بەناوبانگترین چێشتخانەکانی شاری لشبۆنە ، شوینەوارێکی گەورەی  رۆمانەکانیان دۆزییەوە ، کە جەندین ئیسکە پەیکەر و شوێنەواری دیکەشی تیدابوو ، مێژووەکەشیان دەگەڕیتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا .

دۆزینەوەی ئەو گۆڕستانە ، دوای ئەوە دێت کە خاوەنی چێشتخانەکە ( سۆلار دۆس بریسونتوس)  بڕیاری فراوانکردنی چیشتخانەکەیدا بوو . خۆی چێشتخانەکە ساڵی ١٩٧٤ لە ناوەندی مێژوویی لشبۆنە درووست کراوە،

بۆدەرهینانی  مۆڵەتی فراوانکردنیشی داوای لە دەسەڵاتی مەدەنی شارەکە کردبوو کە تیمێکی شوێنەوارناسیی پشکنین بۆ ناوچەکە بکەن.

زانای شوێنەوارناسی ( زۆنۆ نیتۆ ) بە کۆمپانیای نیوبیکا ی گوتووە ، کە بەرپرسە لە هەڵکۆڵینی شوێنەکە بە قوڵیی شەش مەتر ( ئەوەی دۆزیومانەتەوە سوپرایزێکی گەورەیە .... بەختێکی باش و کۆمەڵە شوێنەوارێکی باش) 

وەک دەگوترێ گۆرستانەکە ٢٥ ئێسکەپەیکەر و ٣٥ پارچە لە روفاتی سووتێنراو و پارجەی گڵکاریی و دراوی بەکارهاتوو لە رێورەسمی ناشتنی تێدا بووە . سەرجەم شوێنەوارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ تاقیگەی لیکۆڵینەوەی کۆمپانیای بەرپرس لە هەڵکۆڵینی شوێنەکە و دواتر رادەستی ئەنجوومەنی شارەکە کراون . 

سەرەرای ئەوەی ئەو دۆزینەوەیە بووە هۆی درەنگکەوتنی، بەلام دەستیش کراوە بە فراوانکدنی چێشتخانەکە و  خاوەنی شوینەکەش بە ئەرێنی دەرواننە  ئەو دۆزینەوەیە و ئوێیدیش دەکەن کە لە ئایندەدا بەشیک لەو پارچە شوینەواریانە نمایش بکرێن.

پێگەی: رۆژنامەی الحیاە
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved