جینیفەر ئانستۆن لەتەمەنی 50 ساڵی هەنگاوێكی ئازایانە دەنێت

sharpress.net

582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی جینیفەر ئانستۆن، كە بە پاڵەوانی فیلمی "هاوڕێیان" ناوبانگی دەركردووە، بڕیارێكی ئازایانەی داوە، كە ئێستا تەمەنی 50 ساڵە.

ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە بڕیاریداوە، كە ئەركی بەخێوكردنی منداڵێكی مەكسیكی لەئەستۆ بگرێت‌و وەك دایكی مامەڵەی لەگەڵ بكات.

منداڵەكە تەمەنی 13 ساڵەو قژی لوولەو چاوەكانیشی رەشە، كە دایك‌و باوكی لەدەستداوەو ئێستا لەئەمریكایە.

منداڵەكە لەخانەی منداڵانی بێ‌ دایك‌و باوك بووەو ئەو هونەرمەندەش دوای سەردانی بۆ خانەكە بڕیاریداوە ئەركی بەخێوكردنی لەئەستۆ بگرێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved