شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ئۆتۆمبیلێكی زیرەك لەچوارچێوەی پرۆژەی "Titan" دروست دەكات، كە كارەباییەو پێویستی بەشۆفێر نییە.
ئۆتۆمبیلەكەی ئەپڵو پرۆژەكە لەلایەن 200 ئەندازیاری كۆمپانیاكە سەرپەرشتی دەكرێت، كە ئەو ئۆتۆمبیلە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرز دەبێت.
ئۆتۆمبیلەكە ناوی "Model 3" یەو بەتایبەتمەندییەكانی "S" و "X" و "Y" دروست دەكرێت، كە تایبەتمەندییەكانی بەشێوەیەك دەبێت هیچ ئۆتۆمبیلێك ئەو تایبەمەندییانەی نەبێت، بەبێ ئەوەی تائێستا وردەكارییەكەی ئاشكراكرابێت.
هـ ـ ح