فیلمێكی ترسناك لەئەمریكا زۆرترین داهاتی دەبێت (+ڤیدیۆ)

sharpress.net

393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
فیلمی ترسناكی ئەمریكی بەناوی "جلاس" ، زۆرترین داهاتی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو هەبوو.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو فیلمە بۆ هەفتەی دووەم لەسەروو بۆكس ئۆفیسی ئەمریكاوە بووەو داهاتی تائێستا لەماوەی دوو هەفتە 19.1 ملیۆن دۆلار بووە.

فیلمەكە برۆس ویلز  رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت‌و هەریەكە سمۆیل جاكسون و جیمس مكافۆی و ئانیا تیلور رۆڵی تێدا دەبینێن‌و لەدەرهێنانی ئێم. نایت شیامالانە.

لەدوای ئەو فیلمەش فیلمی كۆمیدی "ئابساید" لەپلەی دووەمدایەو داهاتی هەفتەی رابردوو لەسینەماكانی ئەمریكا 12.2 ملیۆن دۆلار بووە، كە فیلمەكە كیفن هارت رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت‌و لەدەرهێنانی نەیل برجەرە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved