میسی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەوێت

sharpress.net

472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، خواستی ئەوەی هەیە، جارێكی تر خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرێتەوە.

لیۆنێل میسی، لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان، كێبڕكێیەكی گەورەیە، بۆیە دەمەوێت جارێكی تر ئەو خولە بەرمەوە.

هەروەها رایگەیاند، كە نەك ئەمساڵ، بەڵكو هەموو ساڵێك دەمەوێت خولی یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەرمەوەو لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێك دەدەم.

باسی لەوەش كردووە، كە پێنج جار بووەتە باشترین یاریزانی جیهان، ئێستاش دەیەوێت ژمارەی نازناوەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانیش بكاتە پێنج جار لەگەڵ بەرشەلۆنە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved