بەرهەمی ئەمریكا دابەزینێكی گەورە بەنرخی نەوت تۆماردەكات

sharpress.net

558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
زۆری بەرهەمی ئەمریكا دابەزینێكی گەورەی بەنرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركردو رەنگە نرخەكەشی زیاتر نزمبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.71 دۆلار بەرێژەی 2.8 % دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.70 دۆلار بەرێژەی 3.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەم دابەزینە لەكاتێكدایە، كە لەهەفتەی رابردوو نرخی نەوت زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەڵام بەرهەمی ئەمریكا ئەو بەرزبوونەوەی راگرت، كە بەشێوەیەكی بەرچاو لەم هەفتەیە زیادیكردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved